هەزاران کەس لە کۆبانێ داگیرکردنى عەفرینیان ئیدانە کرد

بۆ ئیدانەکردنى داگیرکردنى عەفرین لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانییەوە، هەزاران هاووڵاتیى کۆبانێ رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لە کۆبانێ بۆ ئیدانەکردنى داگیرکەریى دەوڵەتى تورک بۆ سەر عەفرین، هەزاران کەس لە گۆڕەپانى پەیکەرى ژنى ئازاد کۆبوونەوە.

جەماوەری گەل لە گۆڕەپانى پەیکەرى ژنی ئازادەوە بەرەوە گۆڕەپانی شەهید عەگید دەستیان بە رێپێوانکرد و لەو گۆڕەپانەدا میتینگێکی جەماوەرییان رێکخست.

 

جەماوەری گەل لە رێپێوان و میتینگەکەدا دروشمەکانى 'بژی بەرخودانى عەفرین'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بمرێ داگیرکەری، بژی ئازادی' و 'ئازادە، ئازادە گەلانی سوریای ئازادە' دەڵێنەوە.

ر.م