هەسەدە: ئامانجی دەوڵەتی تورک ڕاگواستنی خەڵکی ناوچەکەیە

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-هەسەدە دەڵێت دەوڵەتی تورک بەو هێرشانەی دەیکاتە سەر ناوچەکە دەیەوێت خەڵک کۆچ بکات و لە شوێنی ئەوان گروپە تیرۆریسییەکان جێگیر بکات.

کنۆ گابرییەل وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر خەڵکی سڤیل شەرمەزار کرد.

گابرییەل رایگەیاند لەو کاتەوەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشە داگیرکەرییەکانیان دەست پێ کردووە، بە هەموو شێوەیەک کەسانی مەدەنی بە ئامانج دەگرن و وتی: "ئێمە وەکە هەسەدە ئەو هێرشانەی بە ئەنقەست دەکرێنە سەر کەسانی مەدەنی بە توندی شەرمەزار دەکەین. دەوڵەت بەرپرسیارە بەرامبەر بەم کردەوانە."

وتەبێژی هەسەدە هەروها وتی:" دەوڵەتی تورک بۆ ترساندنی خەڵکی مەدەنی ئەم کارە دەکات و ئامانجی ئەوەیە کە لە شوێنەکانی خۆیان کۆچ بکەن و لە جیگایاندا گروپە تیرۆرستەکان جێگیر بکات."

ز.ش