هەسەدە: هێرشەکان بەردەوامن، زیاتر لە ٢٠ داگیرکەر کوژران

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک قەسەدە ئەنجامی شەڕو پێکدادانەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودی ئاشکرا کرد و رایگەیاند لەو ماوەیەدا ٢٠ سەربازی سوپای تورک و چەتەکانی کوژراون و ٦ کەسیشیان بریندار بوون.

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە رایگەیاند هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامن و تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دا ٢٠ سەربازی و تورک و چەتەکانی ئەردۆغان کوژراون. هەروها لە ئەنجامی شەڕ و بوردومانەکانی سوپای تورک دا، ١٥ شەڕڤانی هەسەدەش گیانیان بەخت کردووە.

هەسەدە رایگەیاند کە سوپای تورک و چەتەکانی بە هەموو هێز و تەکنیکەکانی شەڕەوە، بە ئاسمانی و زەمینی بەردەوامە لە هێرش و داگیرکەرییەکانیدا و هەروها جەختیش کرایەوە کە ئەوان وەکو هەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا بەردەوامن لە وڵامدانەوەی توندی هێرەشەکاندا.

لە پێی راگەیێنراوەکە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران و خۆڕاگری هێزەکانی هەسەدە بەم شێوەیەیە:

تا تەمر

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس و تانک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی گوندەکانی تەویل و دبسا و مەناجیر و ئوم ئەلکێفیان کردووە. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانماندا شەری قوڕس لە ناوچەکە رووی داون و بە گشتی ٩ چەتەی سوپای تورک کوژراون.

ئەبو رەئسێن

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرو چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی باب ئەلفەرەج و تل محمد و داودیە و خشمێ و زرگانێیان تا ئێستا بەردەوامن.

عین عیسا

سوپای تورک و چەتەکانی لە دەوروبەری گوندەکانی بەربەرییە و شەرگراد و ئەلناسریە بە چەکی قوڕس و تانک و فرۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشەکانیان بەردەوامن.

لە ئەنجامی خۆڕاگری هێزەکانمان لەو ناوچانە ١١ چەتە و سەربازی تورک کوژراون و ٦ کەسیان بریندار بوون و دەست بەسەر چەکێکی جۆری AK-47 دا گیراوەو شکستیان بە کۆی هێرشەکان هێناوە.

بە گشتی لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانماندا، ٢٠ چەتە و سەربازی تورک کوژراون و ٦ کەسیان بریندار بوون و تانکێکیان پێکاوەو دەستیان بەسەر چەکێکی جۆری AK-47 دا گرتووە.

لە کۆتایی راگەیێنراوەکەشدا ئاشکرا کراوە کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤاناندا ١٢ هەڤاڵیان کە بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد شەهید بوون و ١٣ شەڕڤانی تریش بریندرا بوون.

ز.ش