هەنگاوی ئۆپڕاسیۆنەکەی قەسەدە بەردەوامە

هەنگاوی ئۆپڕاسیۆنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە دژی شانە نووستوەکانی داعش کە لە ناوچەیەکی ٨٠ کیلۆمەتری دەستی پێکردووە، بەردەوامە. تا ئێستا ٤٢ چەتە دەستگیر کراون.

قەسەدە لە دژی شانە نوستووەکانی داعش لە دەوروبەری دێرزۆر و حەسەکە ئۆپڕاسیۆنێکی بەفراوانی دەستپێکردووە. ئۆپڕاسیۆنەکە ناوچەیەکی ٨٠ کیلۆمەتری دەگرێتە خۆی.

بە پێی زانیاریەکان، قەسەدە ئەمڕۆ ١٢ چەتەی دەستگیر کردووە و بە گشتی تا ئێستا لە ئەنجامی ئەو ئۆپڕاسیۆنەدا ٤٢ چەتەی سەر بە داعش دەستگیر کراون.

فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکەی هێزەکانی سوریا دیمۆکراتیک رەشۆ هیلینج لەم بارەیەوە جەختی کردەوە کە دانیشتوانی ناوچەکەش پشتویانیەکی باشی ئەو هەنگاوەیان دەکەن و وتیشی، ئەم هەنگاوە لەسەر هێڵی سنوور تا رووباری فورات بەردەوام دەبێت.

ز.ش