هەپەگە: لە خواکورک و ئەبەخ ١٣ سەربازی تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە/یەژا ستار لە خواکورک و ئەبەخ زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەو چالاکییانەدا ئەوەندەی کە ڕوون بوەوە، ١٣ سەربازی تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە - HPG) لەوبارەیەوە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە خواکورک ١٠ سەرباز کوژران

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید

ڕۆنیادا، هێزەکانمان لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا لە خواکورک-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە کاتژمێر ١١:١٥ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید ئاخین چالاکییەک بەڕێوەچوو. لە سێ قۆڵەوە لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن درا لەو چالاکییەدا ٤ سەرباز کوژران. دوای چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر سەربازە کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسی لە ناوچەکە بردەوە. هێزەکانمان کاتژمێر ١١:٣٠یش لە سوپای داگیرکەری تورکی دا کە لەسەر گردی شەهید شاهان نیشتەجێن. لەو چالاکییەدا کە لەدژی حەشارگە و سەنگەری دوژمن ئەنجام درا، ٦ سەربازی دوژمن کوژران.

هێزەکانمان کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی ئەرمووش بۆسەیەکیان بۆ یەکینەیەکی سوپای تورکی داگیرکەر دانایەوە کە بۆ ئۆپەراسیۆنێک هاتبوونە ناوچەکە، لەو چالاکییەشدا ژمارەیەکی زۆر سەربازانی سوپای تورک کوژران، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان بەتەواوی ڕوون نەبووەتەوە.

ئەو یەکینانەمان کە بۆ چالاکی چووبون، بە سەلامەتی و بەبێ زیان گەڕانەوە بنکەکانیان.

چالاکییەک لەدژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕی کە لە ئیالەتی سەرحەد بەردەوامە، لە ١٩ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١١:١٠ لەدژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی تیپی ترانزێت کە دەچووە بنکەی سەربازی شامیا لە ناوچەی ئەبەخ-ی گرێدراوی وان، چالاکییەکیان کرد. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێندرا و سێ سەربازی تورک کوژران. یەکینەکەمان بە سەلامەتی و بەبێ زیان گەڕایەوە بارەگای خۆی.

ک-ش