هەپەگە: لە دەرسیم کۆنترایەک سزادرا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە کۆنترایەک لە ڕۆڵی لە شەهیدکردنی ٣ گەریلادا لە مانگی حوزەیراندا هەبوو، سزادراوە.

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و ئۆپەڕاسیۆنی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و زانیاری بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

لە سێرت ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری

"سوپای داگیرکەری تورک ١٠ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە دەڤەری دەریێ عەگیدا، دیوانا میر، دەریێ کەپەر، شەهید سۆرخوین، شەهید ڕەسووڵ، بێمەڕەشێ، چەمێ کارێ و شەهید بەرخوەدانی سەر بە هەرێمی هەرەکۆلی سێرت سەربازی جێگیر کرد و دەستی بە ئۆپەڕاسئۆنی داگیرکەری کرد. سوپای داگیرکەر دوو ڕۆژ لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و ١٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٣٠ کشایەوە.

لە دەرسیم کۆنترایەک سزادرا

لە ڕاگەیەنراوی ٤ی تەموزی ٢٠٢٠دا ڕامانگەیاندبوو کە ٢٤ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری نەینیکای ناوچەلی پوولوری دەرسیم دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو، ڕامانگەیاندبوو کە لە شەڕ و هێرشی ئاسمانیدا ٣ هاوڕێمان بە قاڕەمانی شەڕیان کردبوو و شەهید ببوون. کۆنترایەک بەناوی موراد پانزەرۆئۆغوللاری لە شوێنی هاوڕێکانمان جیهازی دانابوو و شوێنی هاورێیەکمانیشی کە بریندارببوو بە دوژمن ڕاگەیاندبوو و بەو هۆیەشەوە ١٣ی ئەیلول سزادرا. چالاکیەکە بۆ یادی هاورێکانمان ساڤاش، ئارگەش و شیار ئەنجامدراوە.

لە زاگرۆس چالاکی سابۆتاژ

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ١٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٠٠ لەدژی سوپات داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگای گردی چوارچەلای هەرێمی زاگرۆس چالاکیان بە ڕێبازی سابۆتاژ ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە ئۆتۆمبێڵی سەربازی جۆری جێب کرایە ئامانج، ژمارەی ئەو سەربازانەی کو کوژران و بریندارکران نازانرێت. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە ئۆبۆس و هاوەن و هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر هەرێمەکە.

لە شرنەخ و جۆلەمێرگ ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری

٦ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک لە دەجەری جەهەنەم دەرەسیی ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە ٨ی ئەیلول بێئەنجام کۆتایی هات. ١٥ی ئەیلول سوپای داگیرکەر لە دەڤەری گەرلی مارینۆسی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە ١٦ی ئەیلول بێئەنجام کۆتایی هات.

لە ١٥ی ئەیلولدا سوپای داگیرکەری تورک لە کوێستانەکانی بەیتانێی سەر بە ناوەندی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی شەڕ دەڤەرەکەی بۆردومان کرد و سەربازی جێگیر کرد، ئۆپەڕاسیۆنەکەی فراوان کرد. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. هاورێکانمان نەعمان، ئەیلەم و دیلان لەدژی داگیرکەری بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا، لە شەڕ و هێرشە ئاسمانیەکاندا شەهید بوون. دواتر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.

هێرش بۆسەر دەڤەرەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلا

هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بێوەستان بەردەوامە لەو چوارچێوەیەدا:

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٢٢:١٠ دەڤەری کەستەی هەرێمی مەتینا بۆردومانکرا، بەهۆی بۆردومانەکە ئاگر لە هەرێمەکە کەوتەوە.

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:١٥ ناوچەی بەربزنیای دەڤەری گۆشینی هەرێمی خواکورک بۆردومانکرا.

هەمان ڕۆژ کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٣٠ و ٢٣:٣٠ گوندی جانسوسان و سەرگولێی دەڤەری شەهید هاروونی قەندیل بۆردومانکرا.

هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق