ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەسەرماڵپەری فەرمی خۆیدا دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە مێردین وجولەمێرگ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
' لە ستەورێ ٨ سەرباز کوژران و٧سەربازی تربرینداربوون'
" هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال ئامەد وشەهیدان بەستایا لە ڕێکەوتی ١١ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەکدا لە سەرڕێگەی نێوان ناوچەی ستەورێ-ی مێردین وناوچەی ئیوێنا،کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیایان کە بۆئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی ئامادەدەکرد، کردەئامانج. لە دووقۆلەوە کاروانە سەربازییەکە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو زرێپۆشی سەربازی سوپای تورکیا تێکشکا. لەوچالاکییەدا ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٧سەربازی تریش برینداربوون.
سوپای تورکیا بۆئەوەی ئەوگورزەی گەریلا بشارێتەوە لە میدیاکانی خۆیدا رایگەیاندووە کە هەورە بروسکە لە بنەکی سەربازی داوە و ٤ سەرباز بریندار بوونە.
' لەگەڤەر ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕانەی شەید پیرۆزوشەهید ئاگریدا گەریلاکانی هەپەگە لە ڕێکەوتی ١٨ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوچەی چارچەلا-ی گەڤەری جولەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە سوپای تورکیا درا. لەو چالاکییەدا ٢ حەشارگەی سوپای تورکیا بەتەواوی تێکشکا. تا ئەوجێگەی کە پشتراست کراوەتەوە لەوچالاکییەدا ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراوەکانی خۆی گواستەوە.
' زانیاری دەربارەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا'
فڕۆکەجەنگیەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد. زانیاری ورد لەم بارەیەوە:
ڕۆژی ١٧ی تەشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٤٥ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گردی هەکاری ناوچەی مەتێنای بۆردومان کرد.
لەهەم ڕۆژدا لە کاتژمێرەکانی ٠٩:٣٠و ١١:٠٠ دەورووبەری گوندی فەلەحا-ی زاپ بۆردومان کرا. لە کاتژمێری ٢١:٠٠و٢٣:٠٠ دۆڵی کرێکار، چەمچۆ و رەنجبەراخ-ی هەرێمی زاپ و گردی ساواش-ی قەندیل بۆردومان کرا.
هەپەگە رایگەیاندووە کە لەم هێرشانەدا زیانی گیانی بەر گەریلاکانیان نەکەوتووە. بەلام زیانی زۆری گەیاندووەتە باخ وکێڵگەی هاوولاتیان."
ک-ش