هەپەگە ناسنامەى شەهیدەکانى بەدلیسى بڵاوکردەوە

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە ناسنامەى ٧ گەریلاى بڵاوکردەوە، کە لە خەرزانی بەدلیس شەهید بوو بوون. یەکێک لە شەهیدەکان وڵات گەڤەر فەرماندەى ئەیالەتى خەرزانی بەدلیس بوو.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى شەهیدبوونى ٧ گەریلا لە خەرزانى بەدلیس راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "رۆژی ٢٧ى حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەى خیزانى بەدلیس، سوپاى تورکیای داگیرکە بە پشتیوانیى هێزى ئاسمانى و بەشداربوونى کۆنتراکان (هێزى دژە گەریلا) دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوانکرد. رۆژی ٢٨ى حوزەیران، فڕۆکە جەنگییەکان و کۆپتەری جەنگیى جۆرى ئاتاک بە چڕی دەستیان بە بۆردومانى ناوچەکە کرد و دواتر هێزێکى زۆرى سەربازی و یەکەى کۆنترا بە کۆپتەرى جۆری سکورسکی لە ناوچەکە دابەزێنران".

هەپەگە راشیگەیاندووە "لە نێوان یەکەکانى دوژمن، کە لەو ناوچەیە دابەزرێندرابوون و هێزەکانى ئێمە شەڕێکى قورس ڕوویدا. لە کاتى شەڕەکەدا دوژمن لە ئاسمانەوە بە چڕی شوێنى شەڕەکەى بۆردومان دەکرد و هەوڵیاندا لەو رێگەیەوە ئەنجامێک بەدەست بهێنن. لە شەڕەکەدا چەندین سەرباز کوژران، بەڵام ژمارەکەى بە روونى دیار نییە. شەڕ تاوەکو رۆژی ٢٩ى حوزەیران بەردەوام بوو. لەو شەڕەدا وڵات گەڤەر ئەندامى فەرماندەیى هەرێمەکانى ناوەڕاست و فەرماندەى ئەیالەتى خەرزان و ٦ هەڤاڵی، کە قارەمانانە و فیدایانە تا دوا هەناسەیان شەڕیانکرد، شەهید بوون".

بەپێى راگەیاندراوەکەى هەپەگە ناسنامەى گەریلا شەهیدەکان بەمشێوەیەن:

نازناو: وڵات گەڤەر

ناو و پاشناو: سەفەر ئاجار

شوێنى لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوى دایک و باوک: ئەمینە – حاجی رەسوڵ

کات و شوێنى شەهید بوون: ٢٧ى حوزەیرانی ٢٠١٨ – بەدلیس

نازناو: ڤیان چیا

ناو و پاشناو: واحیدە چالکەندیر

شوێنى لە دایکبوون: قەرەس

ناوى دایک و باوک: فاتمە – سورمەلی

کات و شوێنى شەهید بوون: ٢٧ى حوزەیرانی ٢٠١٨ – بەدلیس

نازناو: سەرخۆبوون زاگرۆس

ناو و پاشناو: جیهان ئاجار

شوێنى لە دایکبوون: ئێلح

ناوى دایک و باوک: مەنیجە – سەبری

کات و شوێنى شەهید بوون: ٢٧ى حوزەیرانی ٢٠١٨ - بەدلیس

نازناو: رۆژهات ئازاد

ناو و پاشناو: ئەمراه دەمیرکۆل

شوێنى لە دایکبوون: ئامەد

ناوى دایک و باوک: حافیزە - نورەدین

کات و شوێنى شەهید بوون: ٢٧ى حوزەیرانی ٢٠١٨ – بەدلیس

ازناو: حوسێن گارزان

ناو و پاشناو: سورگیون ئاکبای

شوێنى لە دایکبوون: بەدلیس

ناوى دایک و باوک: چیچەک – محەمەد مەنسوور

کات و شوێنى شەهید بوون: ٢٧ى حوزەیرانی ٢٠١٨ - بەدلیس

نازناو: فەرزاد مەدی

ناو و پاشناو: حوسێن ئابج

شوێنى لە دایکبوون: ئیدر

ناوى دایک و باوک: زاهیدە - ئیبراهیم

کات و شوێنى شەهید بوون: ٢٧ى حوزەیرانی ٢٠١٨ – بەدلیس

نازناو: فاراشین سیپان

ناو و پاشناو: بەهار ئینان

شوێنى لە دایکبوون: ئیزمیر

ناوى دایک و باوک: سالیحە - جەمال

کات و شوێنى شەهید بوون: ٢٧ى حوزەیرانی ٢٠١٨ - بەدلیس

 

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "بۆ ئەو شەهادەتانە سەرەخۆشی لە بنەماڵەى شەهیدەکانمان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. بەڵێن دەدەین و جارێکیتر دووبارەى دەکەینەوە، کە تاوەکو ئازادیى گەلەکەمان و هێنانەدیى خەونی شەهیدەکانمان درێژە بە تێکۆشان بدەین".

ر.م