هەپەگە یادی هێلین هەلەنای بەرز ڕاگرت کە لە زاپ شەهید بوو

هەپەگە ڕایگەیاند، هێلین هەلەنا، ئەندامی فەرماندەیی زاپ لە ٢٠ی ئاب/٢٩ی گەلاوێژ لە زاپ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٠ی ئاب/٢٩ی گەلاوێژ، ناوچەی زاپی هەرێمی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی زاپ هاوڕێمان هێلین هەلەنا (لەیلا کاراباش) شەهید بوو. زانیارییەکان لەبارەی هاوڕێی فەرماندار هێلین بەم شێوەیەیە:

ناسناو: هێلین هه‌له‌نا

ناو پاشناو: له‌یلا كاراباش

شوێن لەدایكبوون: یالۆڤا

دایك- باوک: سالحە- قاسم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠١٩/٢٩ی گەلاوێژ - زاپ

هاوڕی هێلین لە ساڵی ١٩٨٦ لە یالۆڤە لەدایک بوو. هاوڕێ هێلین کە لەناو بنەماڵە و ژینگەیەکی وڵاتپارێز گەورە بوو، وەکو هەموو ژن و منداڵانی کورد هێشتا لە تەمەنی گەنجیدابوو کە بووە ئامانجی سیاسەتی تواندنەوە و قڕکارییەکانی دوژمن. هاوڕێ هێلین هیچکاتێک قەبوڵی نەکرد لە خاکی خۆی دوور بێت و لە شارە گەورەکان بە ناچاری بژیت. هاوڕێ هێلین ئەو سیاسەتە چەپەڵانەی دوژمنی هیچ کات قەبوڵ نەکرد و لەدژی ئەو ناحەقیانەی لە گەلی کورد دەکرێن وەستایەوە. بۆ ئەوەی ببێتە وەڵامێک بۆ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە ساڵی ١٩٩٩ لەدژی ڕێبەرایەتی کرا، لە ساڵی ٢٠٠١ لە مێرسین بەشداری نێو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی بوو. هاوڕێ هێلین لەپێناو وڵاتێکی ئازاد و ڕێبەری ئازاد بەشداری تێکۆشانی پەکەکە بوو و بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە تێکۆشا.

هەڤاڵ هێلین کە نمونەی فیداکارییە، کاتی سەرەتای بەشداربوونەکەی لە خواکورک هەتا ساڵی ٢٠٠٨ لە بەرخۆدانی زاپ و ساڵی ٢٠٠٩ لە گۆڕەپانی باکور بە شێوازێکی چالاک تێکۆشا و دوایین ئەرکیشی لە هەرێمی زاپ بوو. هاوڕێ هێلین بووە فەرماندەیەکی گەریلای شارەزا، پێشەنگی هاوڕێیەکانی خۆی کرد و بووە نمونەی بەرخۆدان. لە هەر شوێنێکی تێکۆشان بە ویست، مۆرال، فیداکاریی و گرێدراوی خۆیەوە، هەڵوێستێکی نمونەیی نیشانی هەموو هاوڕێیەکانی دا. لە ئایدیۆلۆژیای ڕزگاری ژندا قووڵ بوەوە کە ڕێبەرمان خوڵقاندویەتی، لەناو تێکۆشانی ژندا بەهای ساراکان، بێریتانەکان، زیلانەکانی لە کەسایەتی خۆیدا خوڵقاند و هەوڵی دەدا شایەنی ئەوان بێت. بەم دواییانە لە ئەیالەتی زاپ کە تێیدا شەهید بوو لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر هەمیشە لەڕیزی پێشەوە بوو بە ڕەنج و هەوڵەکانی هەوڵی دا عەقڵیەتی گەریلای سەردەمی نوێ بەهێز بکات.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێمان هێلین و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادی کوردستان بۆ یادی هاوڕێ گیابەختکردووەکانمان سەر بخەین".

ک-ش