هەڵمەتی دژ بە داعش لە ٣هەمین رۆژدایە؛ ٢٨ چەتە دەستگیرکران

ئۆپراسیۆنی قەسەدە لە دژی چەتەکانى داعش لە دێرەزۆر لە ٣هەمین رۆژی دایە و بەلانیکەمەوە ٢٨ چەتە دەستگیرکراون.

قۆناغی دووەمی هەڵمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ناوچەکانى دێرەزۆر لە دژی شانە نوستوەکانى داعش لە ٣هەمین رۆژدایە.

ئۆپراسیۆنەکە لە باکوور و رۆژهەڵاتی دێرەزۆر بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجوومەنى سەربازیی دێرەزۆر، یەپەژە و هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت و بەلانیکەمەوە ٢٨ چەتەى داعش دەستگیرکراون.

ساسۆن تۆڵهەڵدان فەرماندەی قەسەدە لە ئۆپراسیۆنەکەدا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە لە نزیکی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتى سوریا بەڕێوەدەچێت.

تۆڵهەڵدان رایگەیاند، ئەوان لە شارۆچکەکانى باسیرە، زر، شەهیل، زیبان و حەوایجە لە ژمارەیکى زۆر خاڵەوە ئۆپراسیۆنەکە بەڕێوەدەبەن و دەستیشیان بەسەر جبەخانەیەکى زۆری چەتەکاندا گرتوە.

ژ.ت