هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبج پشتی داعش و سیاسەتەکانی تورکیا-ی شکاند

ئەندامی فەرمانداریی ئەنجومەنی سەربازیی منبج محەمەد ئەبوعادل دەستنیشانی کرد کە ئامانج لە ڕزگارکردنی شاری منبج ڕزگارکردنی هاووڵاتیان بوو لە ستەم و تاریکیی داعش و پشتیان شکێندرا. دڵنیاشی کردەوە کە ئەو سەرکەوتنە گەلێک هاوسەنگیی هێزی سەربازی و سیاسیی گۆڕیوە.

دوو ساڵ پێش و ڕۆژی ١ی حوزەیران/١١ی جۆزەردانی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجومەنی سەربازیی منبج کە لەژێر چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتی- قەسەدە، هەڵمەتی ڕزگارکردنی شاری منبج و گوندەکانی دەوروبەریان لە دەست چەتەکانی داعش دەستپێکرد. ئەو هەڵمەتە لەلایەنی سیاسیی و سەربازیەوە کاریگەرییەکی زۆری کردە سەر هەرێمەکە.

ئەندامی فەرمانداریی ئەنجومەنی سەربازیی منبج محەمەد ئەبو عادل بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی دەستپێکردنی هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبج کە پاشان بە ناوی هەڵمەتی فەیسەل ئەبو لەیلا ناسرا، لە چاوپێکەوتنیکدا لەگەل ئاژانسی هاوار لەسەر دۆخی منبج هەنیک زانیاریی بڵاو کردەوە.

محەمەد ئەبو عادل باسی لەوە کرد کە لە ئاداری ساڵی ٢٠١٦ دا، پێش دەستپێکردنی هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبج، هاووڵاتیانی شاری منبج وتووێژیان دەربارەی دامەزراندنی ئەنجومەنی سەربازیی منبج کرد بۆئەوەی کە شارەکەیان لە دەست تاریکیی چەتەکانی داعشدا ڕزگار بکەن. پاش ئەوەی ئەنجومەنی سەربازیی شاری منبج دامەزرا، ئیدی دەست بە ئامادەکاریی هەڵمەتی ڕزگارکردنەکە کرا. ئەنجومەنی سەربازیی منبج، بە هاوکاریی هێزەکانی سووریای دیموکراتیی 'قەسەدە' و هێزەکانی هاوپەیمانان، توانیان هێزی خۆیان ڕێکبخەن و ژمارەیەکی زۆر ڕێوشوێنی سەربازیان گرتە بەر.

ئەبو عادل دەستنیشانی کرد کە ئامانج لەو هەڵمەتە، ڕزگارکرنی هاوڵاتیان بوو لە ستەم و تاریکیی چەتەکانی داعش و تێیدا پشتیان شکێنرا. هاوڵاتیانی منبج کە ئاوارە بوو بوون، گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان، هەروەها سیاسەتەکانی تورکیا کە هاوکاری چەتەکانی داعشی دەکرد لە هەرێمەکە شکستی هێنا.

پاش ئەوەی چەتەکانی داعش لە بەنداوی تشرین (ڕۆژئاوا) شکستیان پێهێنرا. هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبج بە هاوکاریی یەکینە سەربازیەکان کە لەژێر چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتیی 'قەسەدە'دا بوون و هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی بەڕێوەچوو.

 

'کاریگەریی سەرکەوتنی هەڵمەتەکە لەو هەرێمە داعش و ئەو هێزانەی کە دەست وەردەدەنە ناو ئاڵۆزیی سووریا'

ئەبو عادل جەختی لەوە کردەوە کە هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبج لەسەر داوای دووبارەی هاووڵاتیانی شارەکە بووە بۆ ڕزگاربوونیان لەدەست دڕندەیی چەتەکانی داعش و وتی، "کاتێک کە هێزەکانمان گوندێکیان ڕزگار دەکرد، هاوڵاتیان و گوندنشینان بەدەم هەلهەلە کێشان و ئاهەنگ گێڕانەوە پێشوازیان لێدەکردن".

 محەمەد ئەبو عادل ئاماژەی بەوەش کرد کە منبج لە هەرێمەکەدا دەماری پشتی داعش بوو، چونکە منبج شوێنێکی ستراتیژییە و پردی نێوان سووریا و تورکیایە و وتیشی "شەڕی ڕزگارکردنی شاری منبج یەکێک بوو لە شەڕە هەرە سەختەکانی دژ بە تیرۆر لە سووریا. ئەنجومەنی سەربازیی منبج و یەکەکانی دیکە توانیان ڕێگەی هاوکاریی تورکیا بە گروپەکانی تیرۆریستیەکانی ناوخۆی سووریا ببڕن. ڕێگەی هاوکاریی بە چەتەکانی داعش لە هەردوو شارەکانی ڕەقا و دێرئەزورە.

ئەبو عادل دەستنیشانیشی کرد کە تێکشکاندنی داعش لە بەرخۆدانی کۆبانێدا دەستیپێکرد و بە دەستپێکردنی هەڵمەتی ڕزگارکردنی شاری منبج پشتی داعش شکێندرا. وتیشی "ڕزگارکردنی شاری منبج گەلێک دەوڵەتی هەرێمیی و بە تایبەتی دەوڵەتی تورکیا کە هاوکاریی داعشیان دەکرد، تووڕە کرد. تورکیا بۆئەوەی چاو چنووکی خۆی لە سووریا پڕبکاتەوە، چەتەکانی داعشی بەکاردەهێنا".

 'هەڕەشەکانی تورکیا و هەوڵدانیان بۆ دروستکردنی تێکەڵوپێکەڵیی و بێسەروبەرەیی تاوەکو ئێستاش بەردەوامە'

بە ڕزگارکردنی شاری منبج لەلایەن هیزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، ئاسایش و ئارامی بۆ شارەکە گەڕێنرایەوە و تەواوی ڕێکخراوە مەدەنیی و سەربازیەکان بەجێکران. بەڵام ئەم پرسە بە گوێرەی خواستی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی گرێدراوی ئەوان نەبوو، لەبەرامبەر ئەوەشدا زۆر تووڕە بوون و دەستیان بە ئاژاوەنانەوە لە هەرێمەکە کردووە.

لەلایەکی ترەوە، بە پەیوەندیی گرێدراوی نێوان ئەنجومەنی سەربازیی منبج و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بە هاوکاریی هاووڵاتیان توانرا ئارامیی شارەکە بپارێزرێت و شانە شاردراوەکانی تیرۆر لە شارەکەدا بێ کاریگەر کران.

'هەڵوێستی ئەنجومەنی سەربازیی منبج لە بەرامبەر هەوڵەکانی تورکیا'

دەربارەی هەڵوێستی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، ئەبو عادل ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵوێستی ئەوان لەبەرامبەر گروپی چەتەکاندا ڕوون و ئاشکرایە و وتیشی "ئێمە لە دژی سیاسەتەکانی تورکیا و هەبوونی ئەوانین لە سووریا".

ئەندامی فەرمانداریی ئەنجومەنی سەربازیی منبج محەمەد عادل لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە هاوڵاتیانی منبج کرد کە بەردەوامیی بە پەیوەندیی و پەیوەستبوونی خۆیان بە ئەنجومەنی سەربازیی منبج بدەن و ڕێکخستنەکانی خۆیان چالاک بکەن. بانگەوازیشی کرد کە بۆ تێکشکاندنی هەموو پیلانگێڕیەکان کە دژ بە هەرێمەکە لە ئەنجام دەدرێت، هاوڵاتیانی منبج یەکبگرن.

ک-ش