وتەبێژی داعش لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی تورکیا کوژرا

لە ئەنجامی ئۆپراسێۆنیکی هاوبەشی ‌ قەسەدە و هێزەکانی ئەمریکا وتەبێژی داعش لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی  تورکیا لە ناوچەی جەربلوس لە سوریا کوژرا.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دێموکراتی (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی ڕایگیاند:  لە درێژەی ئۆپراسێۆنە  ئیستغباراتیەکەمان، وتبێژی داعش ئەبو حەسەن مەهاجر لە گوندی عەین البیضە سەر بە جەربلوس کوژرا.

هەروەها مەزڵوم عەبدی ڕاشیگیاند ئەو ئۆپراسێۆنە لە ڕێگای پەیوندی ڕاستەوخۆی ئیستغباراتی ‌(قەسەدە) و هێزی ئەمریکا ئەنجامدراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمرۆ ئەبوو بەکر بەغداد سەرۆکی ڕێخکراوی داعش لە ناوچەیکی ئیدلب نزیک لە سنوری تورکیا کە لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی تورکیادایە کوژرا.