ڕێدور خەلیل: بەڵگەی تەواومان لەبەردەستدایە کە ئەبوبەکر بەغدادی کوژراوە

دوای ئەوەی ئەمرۆ دەنگۆی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاو بوویەوە، بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی هێزەکانی سوریا دیمۆکراتیک قەسەدە جەختی لەوە کردەوە کە ببەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە کە بەغدادی کوژراوە.

بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی قەسەدە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا جەختی کردەوە کە بە پێی ئەو بەڵگانەی لەبەر دەستیاندایە ئەبوبەکر بەغدای خەلیفەی داعش کوژراوە.
ڕێدور خەلیل بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی قەسەدە لە شاری حەسەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و باسی دوایین گۆڕانکاریەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کر.
بەرپرسی پەیوەندیەکانی قەسەدە هەروها ڕایگەیاند کە دەبێت تورکیا وەڵام بداتەوە بەغدادی لە ناوچەکانی دەستەڵاتی ئەواندا چی دەکرد و ووتی: ئۆپراسیۆني کوشتنی بەغدادی ئەنجامی کاری هاوبەشی ئێمەو هێزەکانی ئەمریکا بوو لە ماوەی 5 مانگدا.

ڕێدور خەلیل جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەگەر لە ئێستا دا تورکیا هێرش بکاتە سەر قەسەدە، پێویستە ڕووسیا بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.