وێنەی محەمەد حەمیدیی بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە کۆڵانەکانی لەندەن نەخشێنرا

ڕۆژنامەنووس و شێوەکار زەهرا دۆغان لە سەر دیواری کۆڵانەکانی لەندەن وێنەی محەمەد حەمیدی ١٣ ساڵی نەخشاند کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی جەستەی سووتابوو.

ناڕەزایی لەدژی هێرشە قڕەکەر و داگیرکاریییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ڕۆژەڤی ڕاگەیاندن و ڕێکخستنە مەدەنییەکانی نێودەوڵەتیەکان دایە. هەرەوەها ناڕەزایی ڕۆژنامەنووسان، ڕۆشنبیر و هونەرمەندانیش بەردەوامە.

رۆژنامەنووس و شێوەکار زەهرا دۆغان بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە سەر دیواری کۆڵانەکانی لەندەن نەخشاند. دۆغان وێنەی محەمەد حەمیدی ١٣ ساڵی نەخشاندووە کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی جەستەی سووتاوە. دۆغان دەڵێت: "دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا چەکی کیمیاوی بەکاردەهێنێت".

پێش ئێستاش زەهرا دۆغان لە کۆڵانەکانی لەندەن وێنەی جەیلان ئۆنکۆل-ی تەمەن ١٤ ساڵی لەسەر دیوارەکان نەخشاندبوو کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن سوپای دەوڵەتی تورکەوە کوژرابوو.

ز.ش