وەزیری دەرەوەی سوید: هێرشەکانی سوپای تورک بە کەڵکی داعش دێن

ئان لیندا وەزیری دەرەوەی سوید لە وەڵامدانەوەیەکدا بۆ چەند ئەندام پەرلەمانی وڵاتەکەی لەسەر بارودۆخی ناوچەکەو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ووتی: "هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە کەڵکی داعش دێن."

ئان لیندا وەزیری دەرەوەی سوید لە وەڵامی پرسیاری چەند ئەندام پەرلەمانێکدا لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند حکومەتی سوید زۆر جار هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کردووەو وتی: " ئەم هێرشانە لە دژی یاسای نێودەوڵەتین و بە کەڵکی داعش دێن. ئەم هێرشانە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ کەمینەکانی تری ئاشووری-سووریانی و ئێزیدیەکانیش جێگای ئازارو مەینەتین و بنپێکردنی مافی مرۆڤایەتیە. ئەم شەڕانە بە شێوەیەکی سروشتی گروپە چەکدارەکان لە ناو خۆیدا دەپارێزێت کە لە ژێر کۆنترۆلی تورکیا دا بەڕێوە دەچێت."

وەزیری دەرەوەی سوید وتیشی تاکە چارەسەری بۆ ئەم بارودۆخە بڕیاری ژمارە (٢٢٥٤)ی  ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە چارەسەرێکی سیاسی بۆ رەوشەکە دەدۆزێتەوە.

لیندا ئاماژەی بەوەش کرد کە پێش ئەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێ بکەن، ئەوان هۆشداریان داوە کە بەم هێرشانە دەکرێت چەتەکانی داعش ڕابکەن و وتی: " بەم هۆیەوە ئێمە بەردەوام لە گەڵ بەڕێوەبەرانی کورد لە دانوستانداین و لە نزیکەوە لەگەل ئەو لایەنانە لە پەیوەندیدان کە سەرپەرەشتی کەمپەکانی داعشە دیلەکان دەکەن."

ز.ش