١٢ گوند کە دەوڵەتی تورک داگیری کردبوون، رادەستی هێزەکانی رووسیا کران

سوپای دەوڵەتی تورک کۆنترۆلی 12 گوند کە دەکەوتنە نێوان گرێ سپی و عەین عیسا دایە دەستی هێزەکانی رووسیا.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ANHA دەوڵەتی تورک ١٢ گوندی نزیکی رێگای (M4)ی نێودەوڵەتی کە دەکەوێتە نێوان گرێ سپی و عەین عیسا رادەستی هێزەکانی رووسیا کرد.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ چەتەکان دەستیان بە کشانەوە لە گوندەکانی دەوروبەری (M4) کردووە.

ز.ش