١٣ چەتە لە کاتی هێرشکردنە سەر تلتەمر کوژران

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانى دوێنێ شەو هێرشیان کردە سەر گوندەکانى تەلتەمر. شەڕڤانانی ئەنجومەنى سەربازیى تلتەمر بە توندی بەرەنگاریان بوونەوە و بەو هۆیەوە ١٣ چەتەی داگیرکەر کوژران.

دەوڵەتى تورک و چەتەکانى دوێنێ شەو هێرشیان کردە سەر گوندەکانى ئەریشیا، قاسمییە و داودییە لە تلتەمر. شەڕڤانانی ئەنجوومەنى سەربازیی تلتەمر بە خێرایی و بە توندی بەرەنگاریان بوونەوە و شەڕێکى قورس روویدا.

لەو شەڕەدا ١٣ چەتە کوژران و چەندین چەتەى تریش بریندار بوون. شەڕڤانان دەستیشیان بەسەر چەک و تەقەمەنى و جبەخانەى ئەو چەتانەدا گرت.

ژ.ت