٢ چەتەى دەوڵەتى تورک لە عەفرین کوژران

لە گوندی زەعرەى ناوچەى بلبلێی عەفرین، هیزەکانى یەپەگە / یەپەژە بۆسەیان بۆ چەتەکانى سوڵتان موراد نایەوە. لەو بۆسەیەدا ٢ چەتەی ئەو گروپەى سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر کوژران.

ناوەندی راگەیاندنى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەى قۆناغی دووەمی بەرخودانى سەردەمدا چالاکیى شەرڤانان لە دژی سوپاى تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانى بەردەوامیى هەیە.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە:

"دەستەیەک لە شەڕڤانانمان رۆژی ٢٨ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ لە گوندی زەعرەى ناوچەى بلبلێ لە عەفرین بۆسەیەکیان بۆ چەتەکانى گروپی سوڵتا موراد نایەوە.

لەو بۆسەیەدا بۆ ماوەیەکى کەم شەڕ لە نێوان هێزەکانمان و چەتەکاندا روویدا. لە ئەنجامدا لەو شەڕ و چالاکییەکەدا ٢ چەتە کوژران".

ر.م