٢٦بارهەڵگری هاوکاری گەیشتە کانتۆنی شە‌هبا

مانگی سووری کوردی ٢٦ بارهەڵگری هاوکاریی گەیاندە شەهبا، کە لەلایەن هاوڵاتیانی جزیرەوە بۆ کۆچبەرانی عەفرین کۆکرابووەوە.

سەدان هەزار هاوڵاتیی عەفرین کە بە هۆی  هێرشی داگیرکارانەی  سوپای تورکیا ی داگیرکەر و چەتەکانییەوە بە ناچار واری خۆیان بە جێهێشتووە و  لە کامپی بەرخۆدانی شەهبادا جێگیر بوون ، ئەمڕۆ ٢٦  بارهەڵگری هاوکاری مرویی کە لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی جەزیرە و مانگی سووری کوردەوە کۆکرابویەوە، گەیشتە کانتۆنی شەهبا کە هاووڵاتیان عەفرین لەوێ بەجێکراوون.

مانگی سووری کوردی بە مەبەستی پشتگیریکردنی ئاوارەکانی عەفرین، لە هەرێمی جزیرە کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاریی دەستپێکردبوو، ئەو هاوکارییانە ئەمڕۆ گەیشتە دەست هاوڵاتیانی عەفرینی کە لە شەهبا جێگربوون.

لە ناو هاوکارییەکاندا خواردن و خواردنەوە و پێداویستییەکانی دیکەی ژیان هەن.

 جێگای ئاماژەیە کە ئیستا سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا لە هەلومەرجێکی دژواردا ژیان دەکەن، تا ئیستا بێجگە لە گەلی باکووری سووریا هیچ هاوکاریێکی مرۆیی لە لایەن ڕیکخراوە پەیوەندیدارەکانە  بۆ کۆچبەرانی عەفرین بەڕێنەکراوە.

ک-ش