٥٨ گەنج بەشداری ناو ڕیزەکانی یەپەگە بوون

لە شاری حەسەکە ٥٨ گەنج دوای تەواوکردنی خولی پەروەردەی سەربازی وبیردۆزی بە ئامانجی پاراستنی گەلانی ڕۆژئاوا-باکووری سووریا بەشداری ناوڕیزەکانی یەپەگە بوون.

لە ئاکادیمیای شەهید خەبات لە خولێکی پەروەردە بەناوی شەهید زیاد بۆماوەی ٤٥ ڕۆژ ٥٨ گەنج بەشداری خولی پەروەردە بوون.لەم خولەی پەروەردەدا بەشداربووان لەرووی سەربازی وبیردۆزییەوە پەروەردە کران.

لە دوای کۆتایی هاتنی خولی پەروەردە مەراسیمێک بۆ دەرچووانی خولەکە گیرا. گروپێک لە شەڕڤانان وفەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، هێزەکانی ئاسایش، هاووڵاتیانی حەسەکە و بنەماڵەی شەهیدان بەشداری مەراسیمەکە بوون.

لە مەراسیمەکەدا دەلیل شۆڕش یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەگە قسەی کرد و وتی: " پاراستنی وڵات ئەرکی هەمووانە، پێویستە شەڕڤانانی نوێ کە پەروەردەی خۆیان تەواوکردووە بۆ وەڵام دانەوەی هەرچەشنە هێرشێک ئامادە بن."

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا شەڕڤانان سوێندی سەربازییان خوارد وبەفەرمی بەشداری ناوڕیزەکانی یەپەگە بوون.

ک-ش