٧٨٥ چەتەی زیندانی داعش بە یارمەتی تورکیا هەڵهاتن

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ٧٨٥ چەتەی بیانی داعشی بە هەماهەنگی لەگەڵ چەتەکانی تورکیا لە چادرگەی عەین عیسا لەژێر پاراستنی ئاسمانیی فڕۆکەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر هەڵاتن.

 ٧٨٥ چەتەی بیانی داعشی بە هەماهەنگی لەگەڵ چەتەکانی تورکیا لە چادرگەی عەین عیسا لەژێر پاراستنی ئاسمانیی فڕۆکەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر هەڵاتن.ئەوەش دوای ئەوە هات کە هێرشێکی بەرفراوان لە ناوخۆی چادرگەکە کرایە سەر پاسەوانانی چادرگەکە و لە ئاسمانیشەوە لە لایەن فڕۆکەی شەڕخوازی سوپای تورکیاوە پارێزران.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا، هەڵاتنی ٧٨٥ ئەندامی چەتەکانی داعشی بە هاوکاری تورکیا ڕاگەیاند، دوای ئەوە هێرش کرایە سەر چادرگەی عەین عیسا لە نزیک گرێ سپی.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئەو هەواڵەی بڵاو کردەوە کە ئەمڕۆ ٧٨٥ چەتەی بیانی داعش بە هاوکاری سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان هەڵاهاتوون، ئەمەش دوای ئەوە هاتووە کە هێرشێکی بەرفراوان لەناوخۆی چادرگەکە کراوەتە سەر پاسەوانی چادرگەکە دەرگاکان شکێندراون، هاوکات لە ئاسمانیشەوە لەلایەن فڕۆکە شەڕخوازەکانی تورکیاوە پارێزراون.

ک-ش