په‌كه‌كه: تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كرێته‌وه
په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، ژن و گه‌نجانی كورد خاوه‌نداره‌تی له ڕۆڵه هێژاكانیان ده‌كه‌ن و به سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌تی ئازادی تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌نه‌وه.
په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، ژن و گه‌نجانی كورد خاوه‌نداره‌تی له ڕۆڵه هێژاكانیان ده‌كه‌ن و به سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌تی ئازادی تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌نه‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی په‌كه‌كه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداره‌تیی هه‌په‌گه دۆغان زنار له‌گه‌ڵ ١١ هاوڕێی له مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ له هه‌رێمی ئامه‌د شه‌هید بووه.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌وباره‌یه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «ئێمه به ڕێزداری و منه‌ته‌وه یادی شه‌هیدی فه‌رمانده دۆغان زنار و ١١ هاوڕێی ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌گه‌ڵیدا شه‌هید بوون. به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئامانجه‌كانیان به‌دیبێنین. هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی خۆمانین.»
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی گه‌لی بۆتان هاوڕێ دۆغان ساڵی ١٩٩١ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و سه‌ره‌تا له هه‌رێمی بۆتان و ده‌توانین بڵێین له هه‌موو ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان زیاتر له ٢٥ ساڵ گه‌ریلایه‌تی كرد. له شه‌ڕڤانی هه‌تا فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی و ئه‌ندامه‌تیی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداره‌تی له هه‌موو ئاسته‌كاندا به ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆی هه‌ستا. له قۆناغی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌دا، له لایه‌ن ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ كۆمیته‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی په‌كه‌كه ئه‌ركدار كرا و بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ئه‌ركه به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه تێكۆشا و هه‌وڵی دا. بۆ سه‌رخستنی هه‌ر ئه‌ركێكی، به‌بوێری و فیداكارییه‌كی گه‌وره كاری كرد. له ته‌مه‌نێكی زۆر گه‌نجدا هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و ته‌واوی ژیانی خۆی پێشكه‌شی تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كوردستان كرد. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه شه‌ڕڤانی هێژای بۆتان بوو به فه‌رمانده‌ی كوردستان و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی په‌كه‌كه. پارتییه‌كه‌مان و هێزه‌كانی گه‌ریلامان به شوێنپێی ئه‌م فه‌رمانده هێژایه‌دا ڕێ ده‌كه‌ن. گه‌لی كوردستان و به‌تایبه‌تی گه‌لی بۆتان خاوه‌نداره‌تی له‌م ڕۆڵه هێژایه‌ی ده‌كات. گه‌نجانی بۆتان و كوردستان به هاتنیان بۆ نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا ده‌بنه نموونه‌ی دۆغانه‌كان و تۆڵه‌ی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان له دیكتاتۆریی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ی فاشیست و قڕكه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.»
«هاوڕێ زولكوف گه‌زه‌ن شه‌هیدی سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یه»
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا هاتووه، «به‌رخۆدانی مانگرتنی گه‌وره له خواردن كه به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن له ٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨-ه‌وه به‌رده‌وامه، یه‌كه‌مین شه‌هیدی خۆی به‌خشی. هاوڕێ زولكوف گه‌زه‌ن كه ١٢ ساڵ بوو له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدا دیل بوو، له ١ی ئادار\١٠ی ڕه‌شه‌مه-ه‌وه له مانگرتندا بوو و له‌پێناو ئه‌وه‌ی تێكۆشانێكی به‌هێزتر بكات له زیندانی ته‌كیرداغ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و شه‌هیدبوو. هاوڕێ زولكوف كه له شاری دێرینی مرۆڤایه‌تی له سووری ئامه‌د له‌دایكبووه و هه‌ر له‌وێش گه‌وره بووه، له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا هاتووه‌ته نێو تێكۆشانی ئازادی و هه‌موو ئه‌ركێكی به‌بوێری و فیداكارییه‌كی گه‌وره جێبه‌جێ كردووه. ١٢ ساڵ له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدا به پێداگرییه‌كی گه‌وره به‌رخۆدانی كرد و له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه جێی خۆی له چالاكییه‌كاندا گرت. به شه‌هیدبوونی له ١٧ی ئادار\٢٦ی ڕه‌شه‌مه بوو به شه‌هیدی ده‌ستپێكی زیندانه‌كان له هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی [گۆشه‌گیری ناهێڵین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین] كه له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.»
«له هه‌موو بوارێكه‌وه چالاكییه‌كانی ئازادی به‌هێز ده‌كه‌ین»
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند: «به‌ڕێزداری، خۆشه‌ویستی و منه‌ته‌وه یادی هاوڕێ شه‌هید زولكوف گه‌زه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئامانجه‌كانی ئه‌و به‌دی بێنین و له كوردستانی ئازاد خاوه‌نداره‌تی له یادی ئه‌و بكه‌ین. شه‌هیدبوونی هاوڕێ زولكوف كه فیداكارییه‌كی گه‌وره‌ی پێشخست و شه‌هیدی نه‌ورۆزی ٢٠١٩یه، سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی [گۆشه‌گیری ناهێڵین و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین]ی مسۆگه‌ر كردووه. هاوڕێ زولكوف كه چووه كاروانی نه‌مرانه‌وه، بۆ ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌له‌كه‌مان پردێكی پته‌وه. ئێمه بانگی گه‌لی كوردستان و به‌تایبه‌تی گه‌لی ئامه‌د ده‌كه‌ین كه خاوه‌نداره‌تی له هاوڕێ شه‌هید زولكوف بكه‌ن. له‌سه‌ر پرده پته‌وه‌كه‌ی ئازادی به‌پێداگرییه‌وه ڕێ بكه‌ن و چالاكییه‌كانی ئازادی له هه‌موو بوارێكه‌وه به‌هێز بكه‌ن.»
«له‌سه‌ر ڕێبازی هاوڕێ زولكوف گۆشه‌گیری لاده‌به‌ین»
له په‌یامه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا هاتووه، «ده‌بێ باش بزانرێت كه ژیانی ڕاست خودی شه‌هیدانی ئێمه‌ن. له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكردن به شوێنپێی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان و خاوه‌نداره‌تی كردن له‌م ژیانه ئازاده، ئێمه وه‌ك گه‌ل و بزووتنه‌وه بووینه خاوه‌نی ئه‌م به‌هایانه‌ی ئازادی. ئێستاش ئێمه به ڕێپێوانی خۆمان به شوێنپێی گه‌ریلا قاره‌مانه‌كان و هاوڕێ زولكوفدا، گۆشه‌گیری ناهێڵین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین. توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌دیموكراتی ده‌كه‌ین. ئێمه به‌م تێكۆشانه قاره‌مانانه‌یه كه له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدان ده‌یكه‌ین وه‌ها ده‌كه‌ین ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ببێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد خه‌بات بكات.»
«هاوڕێ زولكوف ئه‌وه‌ی سه‌خت و زه‌حمه‌ت بوو سه‌ریخست. ئه‌و ڕێگه ڕاسته‌كه‌ی پیشان دا كه ده‌بێ ئێمه پێیدا بڕۆین. ڕێكردنی سه‌ركه‌وتنی به‌هێزتر كرد. ئیدی بۆ ئێمه‌ی شۆڕشگێڕان و وه‌ڵاتپارێزان ئاسان بووه كه له‌م ڕێگه‌ی ئازادی و سه‌ركه‌وتنه‌دا ڕێ بكه‌ین. نابێ مرۆڤ له قوربانیدانی به‌رخۆدان له‌پێناو ئازادی بترسێت. به‌ڵكوو ده‌بێ له وه‌ستانی به‌رخۆدان بترسێت. هاوڕێ زولكوف ڕێكردنی تا سه‌ركه‌وتنی نوێ كرده‌وه و ئه‌م ترسه‌ی نه‌هێشت. ژن و پیاوانی كورد، گه‌لی كورد و گه‌نجان ئیدی زیاتر به‌بوێری و فیداكاری تێده‌كۆشن و لێپێچینه‌وه له كوژه‌ره فاشیسته‌كان ده‌كه‌ن. هێڵێكی چالاكی به‌بنه‌ما ده‌گرن كه گورز به خۆیان نه‌كه‌وێت به‌ڵكو به فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په بكه‌وێت و سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی فاشیست و پاكتاوكار له‌نێو مێژوودا ون بكه‌ن. پێویسته هه‌موو كه‌س به‌تایبه‌تی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له زیندانه‌كاندان و ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی له مانگرتن له خواردندان، به درووستی له‌م شه‌هیدبوونه تێبگه‌ن. به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست خاوه‌نداره‌تی لێ بكه‌ن، بتوانن خۆیان بكه‌نه هێزی تۆڵه‌كردنه‌وه كه له فاشیزم بدات. به چالاكییه‌كانیان فاشیزم فڕێبده‌نه نێو زبڵدانی مێژوو.»
«تۆڵه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان ده‌كرێته‌وه»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا هاتووه، «ئاشكرایه كه ژن و گه‌نجانی كورد، گه‌لی كورد به‌گشتی خاوه‌نداره‌تی له‌م ڕۆڵا هێژایانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ڵمه‌تی ئازادی سه‌رده‌خه‌ن و تۆڵه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید ده‌كه‌نه‌وه. گه‌ریلا قاره‌مانه‌كانمان هه‌ر ڕۆژ گورزی كوشتن له دوژمنی فاشیست-قڕكه‌ر ده‌ده‌ن و تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه. له ١٦ی ئادار\٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌دا هێزه‌كانی هه‌په‌گه له خواكورك گورزێكی كوشتن‌یان له هێزه‌كانی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په دا. له به‌رانبه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وته گه‌وره‌یه‌دا، ئێمه پیرۆزبایی له هێزه‌كانی شه‌ڕڤان و فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه ده‌كه‌ین. له شه‌ڕی ئازادییاندا سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. ئێمه به‌ڕێزداری و منه‌ته‌وه یادی ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌م چالاكییه مێژووییه‌دا شه‌هید بوون. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پیرۆزبایی نه‌ورۆزی جه‌ژنی ئازادی له هێزه‌كانی پارتی و گه‌ریلا، له گه‌له‌كه‌مان و دۆستانی خۆمان ده‌كه‌ین. بانگ ده‌كه‌ین كه بڕژێنه مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز و نه‌ورۆزی ٢٠١٩ بكه‌نه نه‌ورۆزی كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فاشیزم.»
s.m