هاوسه‌رۆكی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (DBP) محه‌مه‌د ئارسلان له میانه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئامه‌د گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، «به ڕۆحی نه‌ورۆز به‌رخۆدانی له‌یلاكان، سه‌باحه‌ته‌كان و هه‌موو زیندانییان پیرۆز ده‌كه‌ین. گه‌لی هێژای ئێمه شاهیدی په‌یامه‌كانی به‌ڕێز ئۆجالان بوو له‌م مه‌یدانه. ئه‌مڕۆ به گۆشه‌گیركردنی به‌ڕێز ئۆجالان شه‌ڕ قووڵكراوه‌ته‌وه و ده‌رگه‌ی ئاشتی و دیموكراتی داخراوه. ده‌بێ ده‌موده‌ست داواكاری مانگرتوان په‌سه‌ند بكرێت و گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت. كاتێك گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت ، ئه‌م مه‌یدانه جارێكی دیكه به په‌یامه‌كانی ئۆجالان ده‌ڕازێته‌وه.»
چالاكی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (TJA) ئایشه گۆكهان-یش له نه‌ورۆزی ئامه‌د گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و نه‌ورۆزی له له‌یلا گیوڤه‌ن و هه‌موو به‌رخۆدێرانی مانگرتنه‌كان پیرۆز كرد. گوتیشی، «نه‌ورۆز به‌رخۆدانه. به‌رخۆدانی ژنان له مه‌یدانه‌كانی ٨ی ئادار گه‌یشته مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز. نه‌ورۆز نیشانه‌ی یه‌كێتییه. به‌بێ یه‌كێتی ئازادی به‌دینایه‌ت.»
«سه‌ركه‌وتن به یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت»
هاوكات سه‌رۆكی گشتیی پلاتفۆڕمی دیموكراتیی كوردستان (PDK-Bakur) سه‌رتاج بووجاك ڕایگه‌یاند، پێویسته دانوستانی نێوان كوردان و ده‌وڵه‌ت ده‌موده‌ست ده‌ستپێبكاته‌وه. گوتی: «گه‌له‌كه‌مان ئاشتی و ئارامی ده‌وێت. ده‌بێ له توركیا و كوردستان سیاسه‌تی ئاشتیانه بخرێته پێشه‌وه. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له قۆناغێكی مێژووییدایه. له سووریا، عێراق، ئێران و توركیا زوڵم له گه‌لی كورد ده‌كرێت. له‌سه‌ر خاكی كوردان شه‌ڕ ده‌كرێت. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان مافه‌كانی به‌ده‌ستبێنێت، ده‌بێ گه‌له‌كه‌مان ببێته یه‌ك. جگه له یه‌كێتیی كوردان ڕێیه‌كی دیكه نییه. سه‌ركه‌وتن به یه‌كێتیی كوردان ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خۆمان به‌دیبێنین، پێویسته ببینه یه‌ك. كاتێك یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كوردان ساز بوو، ئه‌و كاته سه‌رده‌كه‌وین.»
«گه‌لی كورد ٣١ی ئادار ده‌نگ به خۆی ده‌دات»
سه‌رۆكی گشتیی حه‌ره‌كه‌تی ئازادی ئایه‌توڵا ئاشیتی بانگی له جیهانی ئیسلامی كرد و گوتی، «گه‌لی كوردیش مافی هه‌یه. گه‌لی كورد ٣١ی ئادار ده‌چێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ ده‌داته كوردستانییان، واته ده‌نگ به خۆی ده‌دات.»
«كوردان شانبه‌شانی یه‌كتر به‌ره‌و داهاتوو ده‌چن»
جێگری سه‌رۆكی پارتیی ئازادی و مرۆڤ ئه‌حمه‌د كایا له میانه‌ی پێشكه‌ش كردنی گوته‌یه‌كدا به‌بیری خسته‌وه كه نه‌ورۆز ده‌ستپێكی به‌هاره و هیوای بنده‌سته‌كانه. گوتی، «نه‌ورۆز بۆ كورد و گه‌لانی كوردستان هیوایه. ئێمه پێكه‌وه بانگی دونیا ده‌كه‌ین؛ ده‌كرێت سه‌ر ببڕێته‌وه، به‌ڵام سه‌ر دانانه‌وێنرێت. گه‌لی كورد ده‌ڵێت؛ یان ئازادی یان ئازادی. ئێمه له سه‌رده‌مێكی تاریكداین. كوردان شانبه‌شانی یه‌كتر به‌ره‌و داهاتوو ڕێده‌كه‌ن. تاریكی كۆتایی دێت، داهاتوو ئازاد ده‌بێت. نه‌ورۆزی ئامه‌د مزگێنی ئه‌مه‌یه. ئێمه له‌م مه‌یدانه‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كوردستان ئازاد بكه‌ین.»
«ئه‌وه‌ش كوردستان و ئه‌وه‌ش گه‌لی كوردستان»
هه‌ر له مه‌یدانی نه‌ورۆز سه‌رۆكی گشتیی پارتیی كۆمۆنیستی كوردستان (KKP) سینان چیفتیوره‌ك وه‌ڵامی گوته‌كانی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه و گوتی: «هه‌ر كه‌سێك ده‌ڵێت [كوردستان نییه] با ببینێت ئه‌وه‌یه كوردستان، ئه‌وه‌یه گه‌لی كوردستان.».
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان چیفتیوره‌ك گوتی، «كاتێك له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆمان شاره‌وانیمان به‌ده‌ستهێنا، ئێمه پێكه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین. دیموكراتیی ڕاسته‌وخۆ به‌م شێوه‌یه‌یه.»
«به ئاگر تاریكی ناهێڵین»
سه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی كوردستان له توركیا (KDP-T) محه‌مه‌د ئه‌مین كارداش له گوته‌كه‌یدا سه‌رنجی خسته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌تیی پارتییه‌كوردییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان و گوتی، «ئێمه به ناوی پارتییه‌كانی كورد نه‌ورۆزی هه‌مووتان پیرۆز ده‌كه‌ین. بۆچوونه‌كانمان له یه‌كتریش جیاواز بن، مادام ئه‌مڕۆ له مه‌یدانی نه‌ورۆز پێكه‌وه كۆبووینه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خات كه ئامانجمان یه‌كه و كولتوورمان یه‌كه.»
كارداش گوتی: «ده‌یانه‌وێت ئاگری نه‌ورۆز دابمركێننه‌وه. ئه‌مڕۆ تاریكی و ڕووناكی له یه‌كتر جیاوازه. نه‌وه‌كانی كاوه هه‌زار ساڵه تاریكی به ئاگر ناهێڵن. ئاگری نه‌ورۆز ئاگری ئازادییه.»
«گۆشه‌گیری تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه»
نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كوردی دیموكرات و شۆڕشگێڕ (DDKD) ڤه‌یسی ئاسكار گوتی: «نه‌ورۆز سه‌ره‌تای ڕۆژێكی نوێیه. نه‌ورۆز جه‌ژنی به‌هاره. نه‌ورۆز ڕۆژی ئازادی وبه‌رخۆدانه. هه‌ر وه‌ك چۆن كاوه‌ی ئاسنگه‌ر له دژی زوڵمی زوحاكه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ له دژی زوڵمی ئه‌مڕۆ ده‌وه‌ستینه‌وه. ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كێشه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه ئه‌ویش كێشه‌ی كورده. تا ناسنامه‌ی كوردان و ستاتۆی كوردستان دانی پێدا نه‌نرێت مومكین نییه ئاشتی به‌دیبێت. گۆشه‌گیری له دژی مرۆڤایه‌تییه. گۆشه‌گیری نه حقووقییه، نه مرۆڤایه‌تی و دیموكراتییه. گۆشه‌گیری به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر وه‌ڵاته‌كه‌مان گۆشه‌گیری هه‌یه. ئه‌مڕۆ له زمانی ئێمه‌وه بگره تا مێژوومان هه‌مووی قه‌ده‌غه‌یه و ناوی گۆشه‌گیرییه. ئه‌مڕۆ ئازار و ژانی هه‌موو كوردان یه‌كه. ده‌بێ گه‌لی كورد به گوێره‌ی ئازاره‌كانی ببێته یه‌ك. سه‌ركه‌وتنی كورد له ڕێككه‌وتن و یه‌كێتی دایه. سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كورده.»
هه‌ر له درێژه‌ی په‌یامه سیاسییه‌كاندا، په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (HDP) گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
بووڵدان گوتی، «ئه‌مڕۆ ئاگری نه‌ورۆز به به‌رخۆدانی له‌یلا و زولكوفه‌كان گه‌ش ده‌بێت. ئێمه به‌ڵێنمان هه‌یه بۆ زولكوف و كه‌ماله‌كان. ئازادی و ئاشتی سه‌رده‌كه‌وێت. ده‌نگی چالاكان نابیسترێت. ئیدی ئه‌م ده‌نگه ببیستن! ملیۆنان مرۆڤ ده‌نگ ده‌داته ئه‌م ده‌نگه. داواكاریی هه‌ڤاڵه‌كانمان داواكاریی ئێمه‌یه. ئامه‌د جارێكی دیكه مێژوو ده‌نووسێته‌وه. ٦ ساڵ به‌ر له ئێستا من له‌م مه‌یدانه‌دا به شاهیدی ملیۆنان كه‌س په‌یامی به‌ڕێز ئۆجالانم خوێنده‌وه. هیوا و باوه‌ڕمان بۆ ئاشتی و ئازادی دروست بووبوو. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ نایانه‌وێت چاره‌سه‌ری هه‌بێت، كۆتاییان به پڕۆسه‌كه هێنا و گۆشه‌گیرییان هێنایه ئاراوه. ئه‌وانه‌ی كه گۆشه‌گیرییان تووند كردووه با به‌باشی سه‌یری ئه‌م مه‌یدانه بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان گۆشه‌گیرییان نه‌سه‌پاندبا و نكۆڵییان له ڕێككه‌وتنی دۆلماباهچه نه‌كردبا، ئێستا شه‌ڕ نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆحه‌یان له‌ناونه‌بردبا، ئه‌مڕۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و هه‌ڤاڵه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م سه‌كۆیه ده‌بوون.»
«با باش بزانن ئه‌م ئیراده‌یه هه‌رگیز چۆك دانادا و سازش ناكات. ئه‌مه‌یه نه‌ورۆز و ٢١ی ئادار. ئه‌نقه‌ره و ئه‌ردۆغان ده‌بێ ئیدی ئه‌م مه‌یدان و ڕۆحه‌ی ئامه‌د ببینن. هاواری ئاشتی و ئازادی ببینن و ببیستن. كاردانه‌وه‌ی دژ به گۆشه‌گیری ببینن. گه‌ل جارێكی دیكه هاواری ئاشتی و ئازادی ده‌كات و ده‌نگی ئێمه ده‌چێته ئه‌نقه‌ره و كۆشك. ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئێمه نه‌بیستن، گه‌ل هه‌رگیز ده‌ست له تێكۆشانی ئازادی، دیموكراتی و ئاشتی به‌رنادات.»
«به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین»
بووڵدان له درێژه‌ی گوته‌كه‌یدا گوتی: «ئاگری نه‌ورۆز ڕۆژه تاریكه‌كان ڕووناك ده‌كاته‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه مه‌یدانی ئامه‌د جارێكی دیكه ده‌بێته‌وه شاهیدی ڕۆژانی ئاشتی، ئازادی و دیموكراتی. به‌رخۆدانی نه‌ورۆز سه‌رده‌كه‌وێت. به‌دڵنیاییه‌وه فاشیزم تێكده‌شكێت و به‌رخۆدانی له‌یلاكان سه‌رده‌كه‌وێت. ئێمه ده‌ڵێین؛ به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین.»
هاوگوته‌بێژی كۆنگره‌ی دیموكراتیی گه‌لان (HDK) سه‌دات شه‌ن ئۆغلوو گوتی، «به ڕۆحی ئاگری كاوه به‌خێرهاتن. نه‌ورۆز پیرۆز بێت. من سڵاوی ده‌نیز گه‌زمیش، ماهیر چایان، ئیبراهیم كایپاكایا، ڕه‌نجده‌ر و گه‌لانی توركیام بۆ ئێوه هێناوه. نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت. نه‌ورۆز كوردستان، توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕووناك ده‌كاته‌وه. نه‌ورۆز له دژی زوڵمه. دڵی نه‌ورۆز له لای له‌یلا، ناسر، زیندانه‌كان و لای به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان لێ ده‌دات. گه‌ڕانی به‌ڕێز ئۆجالان به‌دوای ئازادی و ئاشتیدا به‌رده‌وامه. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌نگی ئۆجالان له‌م مه‌یدانه‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه و سه‌رده‌كه‌وین.»
جۆشی نه‌ورۆزی ئامه‌د به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ به‌رده‌وامه.
s.m