پێشڕەویی شەڕڤانانی قەسەدە بەردەوامە،١٦خاڵ لە چەتەکانی داعش پاککراوەتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە شەڕڤانان-ی قەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی فورات لەنزیک گوندەکانی باخۆزی وسووسێ ١٦ خاڵی چەتەکانی داعشیان ڕزگارکردووە و لە گوندی سووسێ ٢کم پێشڕەوییان کردووە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی گردەلوولی جەزیرەی لەدژی چەتەکانی داعش ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:

" لە دەورووبەری گوندی باخۆز-ی سەروو شەڕلەنێوان شەڕڤانانی قەسەدە و چەتەکانی داعش بەردەوامە. لەدەورووبەری گوند چەتەکانی داعش شەڕڤانانی ئێمەیان کردەئامانج. هاوکات هێزەکانی هاوپەیمانان شوێنی جێگیرکردنی تۆپ هاوێژەکانی داعشیان کردە ئامانج."

فەرماندە مەیدانییەکان قەسەدە ڕایانگەیاند کە لەو شەڕەدا ٧ چەتەی داعش کوژراون و٣ شەڕڤانی ئێمەش بە سوکی بریندار بوون.

دوێنی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا لە نێوان شەڕڤانانی ئێمە وچەتەکانی داعش شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە. هێزەکانی ئێمە بە ڕەنگێکی بەرچاو پێشڕەوییان کرد، ٧ خاڵی چەتەکانی داعش ڕزگارکران. لەوشەڕەدا ٢ چەتەی داعش کوژران و ٢ شەڕڤانی ئێمەش شەهید بوون. هەروەها مینێک-ی چێنراو بە ترێکسێک-ی شەڕڤاناندا تەقییەوە کە خەساری گیانی بەدواوە نەبوو.

چەتەکانی داعش لەدەورووبەری گوندی ئەل سووس-ێ ڕێژەیەکی زۆر مین-یان چاندووە. کە ئەمە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی مەدەنی.لەدوێنێ ئێوارە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕڤانان ٢ کم پێشڕەوییان کردووە و ٩ خاڵی چەتەکانی داعشیان کۆنتڕۆڵکردووە.لە ئەنجامی تەقینەوەی میندا ٦ شەڕڤانی ئێمە بریندار بوون و زرێپۆشێک و ترێکسێک تووشی زیان بووە.

 هەروەها تیمی تایبەتی پووچەڵکردنەوەی مین تا ئیستا ١٧ مینی چێنراویان پووچەڵکردووەتەوە. فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ١٨ جار مۆڵگەی چەتەکانی داعشیان بۆردومان کردووە."

ک-ش