'پێویستە لەبەرانبەر فیتنە هوشیار بین'

هۆزەکانی تەبقا ڕایانگەیاند، پێویستە لە بەرانبەر ئەو کەسانەی کە فیتنە بڵاودەکەنەوە بە تایبەتی حکومەتی سوریا هوشیار بن.

ناڕەزایی هۆزە عەرەبەکانی هەرێمەکە لەدوای کوشتنی مەتشەر ئەلحەلەف سەرۆکی هۆزی عێگیدات لە دێرەزۆر بەردەوامە. زۆر لایەم هەوڵیاندا لە هەرێمی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئالۆزی دروست بکەن، بۆیەش ناوەندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردە ئامانج.

هۆزە عەرەبەکانیش ڕووداوەکانیان ڕەتکردەوە و پشتگیری خۆیان بۆ قەسەدە دەربڕی.

لەبارەی ڕووداوەکان هۆزە عەرەبەکانی حومس و حەما کە لە تەبقا جێگیر بوون، ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و پشتگیری خۆیان بۆ دانیشتووانی دیرەزوور بە تایبەتی هۆزی عگێدات پیشاندا.

ڕاگەیەنراوەکە بە ناوی هۆزەکانی عگێداد، عەمور، حەدید، موالی و فەویرا بڵاوکرایەوە و لە لایەن شێخ سوڵتان ئەلوەقا کەسایەتی هۆزی عگێداد لە میوانخانەی شێخ حەمید عەبدولڕەحمان ئەلمحەمەد ئەلفەرەج شێخ ئێلا لە وەلداوە لە گوندی سەفسافەی ڕۆژهەڵاتی تەبقا خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کوشتنی شێخ مەتشەر ئەلهەلەف شەرمەزارکرا و وەک تاوانێکی گەورە لەقەڵەمدرا و ئاماژە بەوەکرا کە دەزانن کێ سوود لەم تاوانانە وەردەگرێت.

باسی ئەوەکرا کە ئامانجی ئەو کوشتیانە تێکدانی پەیوەندیەکانی گەل و قەسەدەیە. هێرشەکە لە دەرەوە پیلانیبۆداڕێژراوە و هەوڵ دەدەن دۆخەکە تێکبدەن و فیتنە لەنێوان گەل و هۆزەکان و بەڕێوەبەرایەتیدا دروست بکەن. بۆیەش هەموو پێکهاتەکانی وەک عەرەب و سوریان و ئاشووری و کورد دەکەنە ئامانج.

هەروەها بانگەوازی بۆ یەکگرتن و رەتکردنەوەی ئاڵۆزی کرا و داواکرا گەل پێکەوە بەرخۆدان بکات و کەسانەی ئالۆزی دروست دەکەن لە هەرێمەکە دەربکەن.

هەروەها ڕاگەیەنرا کەسانی هاوکاری ڕژێمی سوریای دیکتاتۆر و داگیرکەری عوسمانی و تاوانەکانی دەکەن لە هەرێمەکە کە تاوانەکانی ٤٠٠ ساڵیان لەبیرکردووە باش بزانن کە هۆزەکانی هەرێمەکە بە هەموو هێزیان لەبەرانبەر پیلانگێریەکان ڕاوەستن و پلانەکان تێکبشکێنن."

ف.ق