پەکەکە: ئێمە بە هەڵوێستی هەڵمەت تێکۆشان گەورە دەکەین و سەردەکەوین

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، هاوڕێ هەڵمەت، هێڵی پەکەکە و کاری شۆڕشی پەکەکەى لە باشووری کوردستان، بەپێی دڵسۆزی بۆ شەهیدان بە تێکۆشانی بێ راوەستان و سەرکەوتن، لە پێش هەموو شتێکەوە دەزانی.

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، هاوڕێ هەڵمەت، هێڵی پەکەکە و کاری شۆڕشی پەکەکەى لە باشووری کوردستان، بەپێی دڵسۆزی بۆ شەهیدان بە تێکۆشانی بێ راوەستان و سەرکەوتن، لە پێش هەموو شتێکەوە دەزانی.

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەى یەکەمین ساڵیادی شەهادەتی دیار غەریب محەمەد (هەڵمەت) راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و یادی بەرز راگرت و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"یەکەمین ساڵیادی شەهادەتی هاوڕێ هەڵمەت (دیار غەریب محەمەد) ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە کۆتایی پێهات. وەک دەزانرێت، هاوڕێ هەڵمەت لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩دا لەلایەن دەوڵەتى تورک بە پشتیوانیی هاوکارەکانی و هێزە خائینەکان لە هێرشێکى ئاسمانیدا لە هەرێمەکانى پاراستنی مەدیادا چووە ریزی کاروانی شەهیدان. سەرەتا هاوڕێ هەڵمەت و هەموو شەهیدەکانمان، کە بۆ ئازادیی کوردستان رۆحی خۆیان بەخشی، گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی حیزبەکەمان زۆر باشتر لە دەوری دۆزە مافدارانەکەمان کۆدەکەنەوە و داوامان بۆ تێکۆشان زیاتر دەکەن. ئێمە چووینەتە سەردەمێکی لەو شێوەیە، کە بۆ بەجێهێنانی ئامانجی شەهیدانمان گەلەکەمان تێکۆشان گەورەتر دەکات و ئاڵای ئازادی بە سەرکەوتن تاجدار دەکات.

هاوڕێ هەڵمەت ٢٥ ساڵ لە ناو ریزەکانى شۆڕش دا بوو، لە هەموو ئاست و ناوچەکاندا تێکۆشانی کردووە، سەرخستنی هەموو ئەرکێکى دەدایە بەرخۆی. وەک دەزانرێت هاوڕێ هەڵمەت ئەندامی کۆنسەى سەرۆکایەتیی گشتیی کەجەکە بوو. بە هۆشمەندیی بەرپرسیاریی مێژووی ئەو ئەرکە و هەموو کارەکانی بەڕێوەدەبرد. هەموو کات و لە هەموو بارودۆخێکدا بووە هاوڕێیەکى نمونەیی و مۆری خۆی لە هەموو کارێک دەدا. هاوڕێ هەڵمەت هەڵوێستی جوانترین جەنگاوەر و جەنگاوەرێک کە ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی بە شێوەیەکى یەکگرتوانە لێکدەدایەوە و یەکگرتوانەى بەڕێوەی دەبردن، لە کەسایەتیی خۆیدا زەق و بەرجەستە کردبوو. لەلایەکەوە وەک فەرماندە و بەڕێوەبەرێکى باش بەرپرسیاریی خستبووە سەر شانی خۆی، لەلایەکی ترەوە وەک گەریلایەک باش شەڕی دەکرد. لەلایەکی ترەوە وەک رۆشنبیر – ئەکادیمی بابەتی دەنووسی، وانەى دەوتەوە، لەلایەکی ترەوە لە ناو کۆمەڵگەدا لە ئاستی پێشەنگایەتیدا ئەرکەکانی دەخستە ئەستۆی خۆی. لە هەموو گۆڕەپانەکانى کاردا، بە هەڵوێستە تێگەیشتووەکانی، بە قوڵایی عەقڵییەت و تێگەیشتنی خۆی، بە تایبەتمەندیی گەورەی خۆی لە هاورۆحی و هاوسۆزیدا گوێی لە هەموو کەس دەگرت، رێنوێنیی یەکگرتووانەى دەئافراند و هەموو کات و لە هەموو هەلومەرجێکدا چارەسەریی دەئافراند.

'ژیان بە فەلسەفەی رێبەرایەتی بۆ خۆی کردبووە بنەما'

تێگەیشتن لە رێبەر ئاپۆ و قوڵبوونەوەی لە پارادیگمای رێبەرایەتی وایکردبوو هاوڕێ هەڵمەت خۆی بگەیەنێتە راستیی رێبەرایەتیی و ئەو راستییە پێکبهێنێت. لە هەموو ساتێکدا ژیان بە فەلسەفەی رێبەرایەتی بۆ خۆی دەکردە بنەما، بۆیە بووە یەکێک لەو هاوڕێیانە، کە لەگەڵ رێبەرایەتیدا رێی دەکرد. بووە یەکێک لە دامەزرێنەر، لێکۆڵەر و ئافرێنەری مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک. حەماسەتی گەورەی پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیکى رێبەر ئاپۆ، بووە هۆی ئەوە، کە ئەو زۆر باشتر و زیاتر رووی لە مێژووی کوردستان بکات و لەو بوارەدا لێکۆڵینەوەى کرد و خۆی دەوڵەمەندتر کرد و وانەى وتەوە. بە تێگەیشتن لە جیاوازیی نێوان هێڵی ئازادی و هێڵی خیانەت لە کوردستاندا، بۆ ئافراندنی مێژووی ئازادی رەنج و هەوڵێکى زۆری دا.

هاوڕێ هەڵمەت قوڵایی هۆشمەندیی مێژوویی خۆی لەگەڵ هۆشمەندیی کۆمەڵگە و بە تێگەیشتنی هونەری و بە خۆشەویستیی سروشتی و عەقلییەتى گەردوونیی یەکگرتوانە یەکخست و بووە جەنگاوەرێکى نمونە و مرۆڤێکى نمونە. بە خۆشەویستی و بە رێز لە هاوڕێیەتی، بە قوڵایی خاکیبوونەکەى، بە هەوڵەکانی بۆ فێربوون، بووە هاوڕێی هاوڕێیان. بۆیە وەڵامی پرسیاری "دەبێت مرۆڤی ئازاد چۆن بژی؟" ژیانە بە شێوەى هەڵمەت. ئەوە راستی و مانایەکە کە ئێمە لە شەهیدان تێدەگەین و نیشانەى ئەبەدی بوونی شەهیدانە.

باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتیی پەکەکە بە شێوەیەکى گەورە بۆ ئازادی هۆشیار بوو. لە شۆڕشی ئازادیی ٣٠ ساڵاندا دکتۆر سیروان، جوتیار هەولێری، شێخ کامەران هیرانی، ئارام کەرکوکی، گەشبین، رێدا، گەنجۆ خۆشناو، دەستینا قەندیل، ڤیان جاف، دەریا زرێباری، هەڵوێست پارتیزان، بیلال شەقڵاوەیی، خۆگر گەزنەیی و زۆرێک فەرماندەی پێشەنگی وەک ئەوان دەرکەوتن و تێکۆشانیان گەورە و بڵند کرد.

گەورەترین ئامانجی بەدیهێنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بوو

هاوڕێ هەڵمەت هێڵی پەکەکە و کارە شۆڕشگێڕییەکانی پەکەکەی لە باشووری کوردستان، بەپێی دڵسۆزی بۆ شەهیدان و تێکۆشانی بێ راوەستان و سەرکەوتن لە پێش هەموو شتێکەوە دەبینی. هاوڕێ هەڵمەت بڕوای بە ئیرادەی شۆڕش و هێزی گەلی باشووری کوردستان بە ئایدیایەکى گەورە نوێکردەوە و خستییە بواری جێبەجێکردنەوە. بۆ ئەوەى رۆحی راپەڕین سەربخات و یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیکی گەلی کوردستان بەدی بهێنێت بە داوا و پێداگریییەکى گەورەوە کاری دەکرد. بۆ پێکەوە ژیانی گەلان، بۆ پێکهاتنی پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک و ژیانی ئازاد و مەزەهەب، باوەڕی و هەموو گروپە ئیتنیکییەکان بە هەموو هێزی خۆیەوە کاری دەکرد. بڕوای بە سەرکەوتنی خۆبەڕێوەبەری هەبوو، کە پشتبەستووە بە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی کوردستان و بە شێوەیەکى نا کۆتا بۆ ئەو بڕوایەی هەوڵی دەدا. گەورەترین داوا و بڕیارداری و پێداگریی هاوڕێ هەڵمەت بەدیهێنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بوو. بۆیە بەو ئەندازەیە لە باشووری کوردستان و هەموو کوردستاندا ناسرا و بووە پێشەنگ و رێگایەکى گەورە و قوڵی لە دواى خۆی بە جێهێشت و بووە مرۆڤێکى خاوەن فکر و رامانی گەورە، بووە پێشەنگێکى گەورەی شۆڕشگێڕ و بونیاتنەری کۆمەڵگە.  

بووە پێشەنگی گەلی باشوورمان

هاوڕێ هەڵمەت باش تێگەیشتبوو، کە مەرجی بنەڕەتیی هاوڕێبوونی رێبەر ئاپۆ دڵسۆزییە بە تێکۆشانی ئازادیی ژن و بووە یەکێک لە هاوڕێیانی پێشەنگ، کە ئەو هۆشمەندییەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوڕێ هەڵمەت بە وتنی 'گەورەترین فێرکاری ژیانی من، دایکمە' ئەوەى سەلماند، کولتور و رۆشنبیریی خواوەندیی بۆ خۆی کردووەتە بنەما، راستیی حیزبی ژن لە ناو پەکەکەدا بەو هۆشمەندییە مێژووییەوە و بەو ئەخلاق و فەلسەفەی ژیانی ئازادەوە کرد بە یەک. لە هەموو کارەکانی خۆیدا ژنی بە پێشەنگی شۆڕش و تێکۆشان دەبینی، ئەوەشی بۆ خۆی کردبووە بنەما. بڕوای تەواوی بەو وتەیەى رێبەر ئاپۆ هەبوو کە وتبوی 'شۆڕشی باشوور شۆڕش ژنە' و بەو بڕوایەوە تێکۆشا و بووە پێشەنگی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان.

هەر وەک رێبەر ئاپۆ پێناسەى کردووە، حیزبەکەمان حیزبی شەهیدانە. هەر چۆن دامەزراندنی حیزبەکەمان هەنگاوێکى ئازادییە بۆ یادی هاوڕێ حەقی قەرار، هەر شەهیدێکمان بۆ ئامانجێک و بۆ هەڵگرتنی هەنگاوێکی گەورە، تێکۆشانی گەورەتر کردووە و گەلی کوردستانی زیاتر لە ئازادی نزیک کردووەتەوە. حیزبەکەمان بە پێشەنگایەتیی شەهیدەکانمان رێدەکات و ئەمڕۆ لە کوردستان و هەموو رۆژهەڵات ناوەڕاستدا وەرچەرخاوە بۆ حیزبى پێشەنگ. پەکەکە کە بەو پێشەنگایەتییەوە رێدەکات، لە کوردستان لە دژی هێڵی خیانەت و  لە هەموو شوێنێکدا و بە بەردەوامی بەرەنگاریی کردووە و لە هەمان کاتدا وەرسوڕاوە بۆ بزووتنەوەى پێشەنگی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئێستا لە کوردستاندا تێکۆشانێکى گەورەی ئازادی بەڕێوەدەچێت و مێژووی ئازادی سەرلەنوێ دەنوسرێتەوە. لە بەرامبەر ئەو تێکۆشانەی ئازادیدا، هێڵی خیانەت و نۆکەری لە بەرامبەر داگیرکەریی تورکدا بە لاوازی دەجوڵێتەوە و لە پێش هەموو شتێکەوە خیانەت لە گەلەکەى خۆی دەکات. دوایین ئەرکی هاوڕێ هەڵمەت، کە پێش ئەوەى شەهید ببێت و هەر وەک رای گشتیی کوردستان لێی ئاگادارە، ئەوە بوو، کە لە دژی داگیرکەریی تورک ئافراندنی یەکێتیی نەتەوەیی و بەهێزکردنی بەرخودان گەشە پێ بدات.

دوژمنانی گەلی کورد ئەمڕۆ لە برادۆست، ئاسۆس، شێلادزێ، شارباژێڕ و حەفتانین درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن، بەلام هێزەکانى ئازادیی کوردستان لە دژی ئەو هێرشانە لە پێشی پێشەوەش لە حەفتانین و هەموو بادینان، خواکورک، باشوور، باکوور و هەموو کوردستان بەرخودان و بەرەنگاری دەکەن. بێگومان ئەو بەرخودانە سەردەکەوێت.

بەهێزترین هەڵوێست لە دژی هێڵی خیانەت و هاوکارەکانی، ئەوەیە لە پێشەنگایەتیی هاوڕێ هەڵمەت دا تێکۆشان گەورەتر بکرێت، هۆشمەندیی نەتەوەی دیموکراتیک گەش بکرێت و لەسەر بنەمای ئازادیپارێزیی یەکێتیی نەتەوەیى تێکۆشان بەهێز بکرێت. ئەو تێکۆشانە لە دژی هێرشە قڕکەرەکان و هەوڵە داگیرکەرییەکان بە پێشەنگایەتیی حیزبمان پەکەکە بەڕێوەدەچێت. گەریلا لە هەموو کوردستان قارەمانانە بەرەنگاری و بەرخودان دەکات. بە ئەندازەی چیاکانی کوردستان، شارەکان، گوندەکان، گەڕەکەکان بوونەتە قەڵای بەرخودان و گورزی قورس لە دوژمن دەدرێت. ئەو تێکۆشانەیە، کە لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێکۆشانی یەکگرتوانەى گەلانی کورد، عەرەب و ترک بەرەوپێش دەبات و گەلانی هەرێمەکە بە ئازادی دەگەیەنێت. هیچ هێزێک بەو بەرخودان، بڕوا و داوایە ناوێرێت. ئەو بڕوا و تێکۆشانە بە پێشەنگایەتیی رێبەر ئاپۆ قوڵتر دەبێت، شۆڕش سەردەخات و گەلی کوردستان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەو شوێنەدا دادەنێت، کە مافی خۆیەتی. بێگومان ئەو داوا و بڕیاردارییەی تێکۆشان بەڵێن و پەیمانی سەرکەوتنە، کە لە هاوڕێ هەڵمەت و هەموو شەهیدانەوە پێمان دراوە و بۆمان ماوەتەوە. شەهیدەکانمان تاکە راستین، کە لە هێڵی رێبەر ئاپۆدا داواکانمان بۆ تێکۆشان و هۆشمەندیی ئازادی گەورەتر و بەرفراوانتر دەکەن.

لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا لە یەکەمین ساڵیادی شەهادەتیدا، ئێمە بەرێز و حورمەتەوە یادی هاوڕێ هەڵمەت دەکەینەوە و لە بەرامبەر یاد و خەونەکانیدا بە رێزەوە سەردادەنەوێنین. ئێمە بۆ یادی هاوڕێ هەڵمەت بەڵێن و پەیمانی خۆمان بۆ بەدیهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی و دیموکراتیک و گەلی کوردستان دووبارە دەکەینەوە. ئێمە جارێکیتر سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەى و هەموو گەلەکەمان دەکەین. کەمکردنەوەى ئێش و ئازارەکەى و خاوەنداریکردن لە یادی، بە گەورەکردنی حیزبەکەمان پەکەکە و بونیاتنانی کوردستانی ئازاد بە پێشەنگایەتیی پەکەکە بەدی دێت. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە داوا لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەین، کە بەشێوەى هەڵمەت سەرهەڵدان و راپەڕینی گەورە ئەنجام بدەن، لە بەرامبەر خیانەت و هاوکارەکانیان هەڵمەتی ئازادی و تۆڵەکردنەوە بگەیەننە بەزرترین ئاست و سەری بخەن".

ژ.ت