پەیامنێرمان ئەرسین چاکسوو دوایین زانیاری لەبارەی بارودۆخی سەرێکانیی پێ ڕاگەیاندین

لەگەڵ ئەوەی ڕێکەوتن لەسەر ئاگەربەست کراوە بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانیداو ئاگربەستی پێشێل کردووە. لەم بارەیەوە پەیامنێرمان ئەرسین چاکسوو دواینن زانیاریەکانی بەرەی جەنگ و بارودۆخی ناوچەکەی پێ ڕاگەیاندین.

 

چاکسوو ڕایگەیاند لەم کاتەدا سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکان هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەی زرگانیی سەرێکانی چڕکردووەتەوە و دەڵێت: چەند ڕۆژە بە بەردەوامی هێرشی ئەم ناوچەیە دەکەن، بەڵام لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانانی قەسەدە دا چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش و چەکە قورسەکانیان لە ناو براون. هەروها ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و چەتەکان کوژراون. لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکانیان بەردەوامە.  گوایا ئاگربەست لە ئارادایە ولە نێوان ڕووسیاو تورکیا- ئەمریکاو تورکیا دا ڕێکەوتنی ئاگربەست کراوە. دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندبوو گوایا هێرشەکانی وەستاندووە، بەڵام تا ئێستاش هێرشەکانی بەردەوامن."

پەیامنێرمان بە دیمەنەوە ئاشکرای دەکات کە چۆن خەڵکی ناوچەکە بە هۆی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکەوە، ئاوارەو دەربەدەر دەبن و وتیشی: ئەو گوندانەی کە زیاتر هێرشیان بۆ دەکرێت بریتین لە گوندەکانی باب ئەلخێر و داودیە و مەدبەعا. لەو گوندانەوە تا ڕێگای نێوان دربێسی و خەتی تل تەمر هێرشەکان بەردەوامن. لە هەمان کات دا فرۆکە شەڕکەرە بێ فرۆکەوانەکانی تورکیاش بە بەردەوامی بەسەر ناوچەکەو شارو شارۆچکەکاندا دەگەڕێن و بوردومانیان دەکەن.

"لە ئەنجامی ڕێکەوتن و مسۆگەریی ڕووسیا دا، هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ناوچەکە جێگیر بوون. بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان بۆ سنوور لە لایەن فڕۆکە جەنگیە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کران. بەو هۆیەشەوە پاشەکشێیان لە سەنگەرەکانیان کردوو گەڕانەوە ناو شار. ئێستا لە ناو شار دان و بەرەیان چۆڵ کردووە."

ز.ش