چارەنووسی ئەو ٣٣کەسەی کە لەعەفرین رفێندراون نادیارە

چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٣٣ کەسیان ڕفاندووە.

چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی کەرێی ناوچەی بلبلێ-ی عەفرین و ٣٠ کەسیان لە گوندەکە ڕفاندووە و نازانرێت بەرەو کوێیان بردوون.

ناوی ژمارەیەک لەو کەسانەی کە ڕفێندراون بریتین لە: عەبدولڕەحمان حسێن، خەلیل عەبدولڕەحمان حسێن، محەمەد خەلیل حسێن، محەمەد عەدنان محەمەد، محەمەد ڕەشید حسێن و جەمیل سەید محەمەد.

چەتەکان لە گوندی عەبدانێی بلبلێ ٣ کەسی دیکەیان ڕفاندووە. ناوی ئەو کەسانەی لەوێش ڕفێندراون بریتین لە: عەبدۆ عەلی ئیبراهیم، خەلیل یەعقوب مامۆ.

ک-ش