چه‌ته‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین هاوڵاتییه‌كی دیكه‌یان كوشت

له‌ ناوچه‌ی جندرێس-ی سه‌ر به‌ عه‌فرین كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌ داگیركراوه‌، چه‌ته‌كان له‌نێو خۆیاندا پێكهه‌ڵپژان. هاوڵاتیی كورد سلێمان تۆبال له‌ به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ی به‌ گوله‌ی چه‌ته‌كان كوژرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ ناوچه‌ی جندرێس-ی سه‌ر به‌ عه‌فرین له‌نێوان چه‌ته‌كانی ئه‌حرار شه‌رقیه‌ و ئه‌حرار شام-ی سه‌ر به‌ ڕژێمی تورك شه‌ڕ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. له‌ ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی سیڤیل به‌ ناوی سلێمان تۆبال كوژراوه‌.

ده‌ركه‌وت ئه‌و هاوڵاتییه‌ له‌ به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ی خۆی بووه‌ و گوله‌یه‌كی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری پێكه‌وتووه‌ و شه‌هید بووه‌.

s.m