چه‌ته‌كانی توركیا گه‌نجێكی دیكه‌یان له‌ عه‌فرین ڕفاند

له‌ عه‌فرین چه‌ته‌ و سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر گه‌نجێكی دیكه‌یان به‌ ناوی عه‌دنان عه‌بدولحه‌نان ڕفاند.

سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان دژ به‌ گه‌لی عه‌فرین. چه‌ته‌ و سه‌ربازانی توركیا له‌ گوندی مه‌زن گه‌نجێكیان به‌ ناوی عه‌دنان عه‌بدولحه‌نان (٢٧ ساڵان) ڕفاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی  په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیی عه‌فرین، ئه‌و گه‌نجه‌یان ڕفاندووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ چه‌ته‌ و سه‌ربازانی توركیا له‌ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی كه‌سێكیان داوه‌، هه‌موو پاره‌كانیان بردووه‌ و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گرتووه‌.

s.m