چیرۆکی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'

دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' لە هەموو ئەو ناوچانەدا کورد تیایدا دەژی، لە گۆڕەپانەکانی راپەڕین، لە چالاکییەکانی گەریلادا، لە نەورۆز، لەو ساتانەدا کە شەهیدان بەخاک دەسپێردرێن و لە دەزگاکانی ئەشکەنجەدان دا بووەتە پەیمانێک، کە بانگەوازە بۆ ئازادی.

دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' لە هەموو ئەو ناوچانەدا کورد تیایدا دەژی، لە گۆڕەپانەکانی راپەڕین، لە چالاکییەکانی گەریلادا، لە نەورۆز، لەو ساتانەدا کە شەهیدان بەخاک دەسپێردرێن و لە دەزگاکانی ئەشکەنجەدان دا بووەتە پەیمانێک، کە بانگەوازە بۆ ئازادی. ئەو دروشمە بۆ یەکەمجار لە کوێ و کەی بەکار هات و بیسترا.

لە هاوینی ١٩٨٤دا... لە کوردستاندا و لەو کاتەدا، کە چەند گەریلا خۆیان بۆ چالاکی لە دهێ و شەمزینان ئامادە دەکرد، لە ئەوروپا دەستە وڵاتپارێزەکان، کە هەموویان هەزار کەس  نەدەبوون و لە دەوری تێکۆشانی ئازادی کۆبوونەوە، بڕیاری چالاکییەکیان بە ناوی 'رێپێوانی درێژ مەودا' دا.

لە ٢٤ی نیسانی ١٩٨٤دا، ئامانجی ئەو رێپێوانە بەپێی پلانسازییەکەی ئەوە بوو، کە لە هانۆڤەرەوە تاوەکو هاناو بەپێ بڕۆن و بچنە شاری بۆن، کە لەو کاتەدا پایتەختی ئەڵمانیا بوو و لەوێیەوە هاواری کوردستانیان بە رای گشتی بگەیاندایە. لە قۆڵی هانۆڤەر ٤١٨ کیلۆمەتر و لە قۆڵی هاناویش ٢٨٠ کیلۆمەتر رێپێوان ئەنجامدەدرا. سیمبولی بەرخودانی جزیر بنەفش عەگال و هەروەها زەحمەتکێشی رۆژنامەی سەرخۆبوون، دامەزرێنەری ئۆزگیور پۆلیتیکا ئەنوەر پۆڵات و رەئوف ئاکبای و وەحیدەدەین کتای لە ناو رێپێوانەکەدا بوون.

ئەو جەماوەرە بچووکەى پەکەکە لە ئەوروپا، دەیانخواست یادی یەکێک لە کادێرە پێشەنگەکانی پەکەکە بە ناوی محەمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگینی هاوڕێی، کە لە باشووری کوردستان لە پیلانگێڕییەکدا شەهید کرابوون بکەنەوە. هەر دوو قۆڵی رێپێوانەکە لە رۆژی ١٠ی ئایاری ١٩٨٤دا لە بۆن بە یەک گەیشت و رۆژی دواتر لە گۆڕەپانی مارکپلاتزی شارەکەدا بە بەشداریی جەماوەری گەل، کە ژمارەیان لە ٥٠٠ کەس زیاتر دەبوو و هەروەها بە بەشداریی ١٣٠ رێپێوەر میتینگ و کۆبوونەوەیان رێکخست.

١١ی ئایاری ١٩٨٤

١١ی ئایاری ١٩٨٤ بۆ ئەو چالاکوانانە، کە ١٦ رۆژبوو بە بەردەوامی لە رێپێواندا بوون، لە کۆڵنەوە لەلایەن هونەرمەندانی کوردی ئەو کاتەوە، کە زۆر خۆشەویست و جەماوەری بوون، واتە هونەرمەندان مزگین، سەفقان، سەردار و زۆزانەوە ئاهەنگە شەوی پشتیوانیان بۆ رێکخرا. بۆ ئەوەش کۆمەڵەى هونەرمەندانی وڵاتپارێزی کوردستان (هونەرکۆم - HUNERKOM)) هۆڵی زانکۆی کۆڵنیان گرتبوو. لە هۆڵەکەدا لە ریزی پێشەوە رێپێوەرەکان دانیشتبوون. رۆژنامەى سەرخۆبوون لە ژمارەی حوزەیرانی ١٩٩٤دا بەمشیوەیە باسی ئەو شەوە دەکات:

"لە شەودا، کە هونەرمەندانی گەل، مزگین، سەفقان، سەردار، زۆزان، چیا و تیپی بەرخودان بە سرود و گۆرانییە شۆڕشگێڕییەکانی بەرخودان و تیپەکانی فۆلکلۆری هونەرکۆم – سێل (فەرەنسا)، فرانکفۆرت و شتوتگارت ئامادە بوون، جەماوەر ناوی بەرخودان و رێبەرایەتییەکەیان بە وەستان بەسەر پێوە، بەرز راگرت و بۆ یەک خولەک چەپەڵەیان لێدا. هۆڵەکە بە دروشمەکانی بژی پارتی کرێکارانی کوردستان، بژی سەرۆک ئاپۆ شەپۆلی دەدا، بە جۆش و خرۆشەوە سڵاویان لە سەرەتا و دەستپێکردنی تێکۆشانە گەرمەکەمان و ئاستی تێکۆشانی رزگاریی نەتەوەیمان لە وڵاتەکەماندا و لە دەرەوە کرد".

وتەکانی سەیدخان

ئەو شەوە بۆ یەکەمجار جەماوەری پەکەکە دڵسۆزیی خۆیان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بە وتنی دروشمی 'بژی سەرۆکی ئێمە ئاپۆ' خستەڕوو. ئەو هونەرمەندانە، کە ئەو شەوە لەوێ ئامادە بوون، هونەرمەندان مزگین، سەفقان و چیا، لە ساڵانی دواتری تێکۆشاندا، لە کاتی جیاجیادا و هەر یەکەیان وەک گەریلایەکی کوردستان ژیانی خۆیان بەخت کرد و شەهید بوون.

یەکێکی تر لە هونەرمەندان ئەو شەوە، سەید خان بوو. سەیدخان بەمشێوەیە باسی ئەوەیکرد، کە یەکەمجار دروشم بۆ ئۆجالان چۆن وترا، "لە ساتێکى لەو شێوەیەدا، کە هۆڵەکە پڕ بوو بوو لە جۆش و خرۆشان، پۆستەرێکی سەرۆک ئاپۆ، کە لەلایەن هونەرمەدانی هونەرکۆمەوە بە بۆیاخ دروستکرابوو، لەلایەن هونەرمەندانەوە برایە سەر تەختە. لە هۆڵەکەدا هێشتا وێنەکە بە تەواوی نەکرابوویەوە، وێنەکە بە چەپڵەلێدان و هەلهەلە گەیەندرایە ناوەڕاستی سەر تەختەکە، یەکێک لە هەڤاڵان کە لە پاڵ وێنەکدا دەبێت هاواری کرد و وتی 'بژی سەرۆکی ئێمە ئاپۆ'. دوای ئەوە هەمووان هەستانە سەرپێ و بۆ چەند خولەکێک دروشمەکەیان وتەوە".

بۆ یەکەمجار لەو شەوەدا

هەروەها بەرپرسیاری قۆڵی رێپێوانی هانۆڤەر – بۆن محەمەد دەمیریش وتی، دروشمی 'بژی سەرۆکمان ئاپۆ' بۆ یەکەمجار لەو شەوەدا وترا. هەر لەو شەوەدا ئەو جەماوەرە بچووکەی پەکەکە دروشمەکانی 'بژی پەکەکە' و بە ناوی بەرخودێرانی زیندانی ئامەد مەزڵوم دۆغان، کەمال پیر و محەمەد خەیری دورموش دروسمی 'مەزڵوم، کەمال، خەیری لەسەر رێگای گەل بۆ پێشەوە' دوترایەوە. لەو کاتەدا دروشمی 'بژی سەرۆکمان ئاپۆ' بە دروشمەکانی تر زیادبوو و دواتر ئەوە چەسپێنرا و ئید بە بەردەوامی دەوترا 'بژی سەرۆک ئاپۆ'.

ئۆجالان لەبارەى دروشمەکەوە چیی وتبوو؟

دروشمەکە لە کۆتایی ساڵانی ١٩٨٠دا لە ئەوروپا، رۆژئاوا و باکووری کوردستان و گەورە شارەکانی تورکیادا شەپۆل بە شەپۆل بڵاوبوویەوە. ئیدی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' لەلایەن تەمەن ٧ ساڵەوە بۆ تەمەن ٧٠ ساڵ و لە هەموو شوێنێکدا دەوترایەوە.

میدیاکانی تورک ئەو دروشمە، کە لەگەڵ تێکۆشانی پەکەکەدا ئاوێتە بوو بوو لە دوای رۆژانی راپەڕینی ئاداری ١٩٩٠ لە نسێبین، جزیر و ئامەد بینییان و باسیان لێوەکرد. لەو کاتەدا پەیامنێرانی بیانی، کە سەردانی ئەکادیمیا و پەیمانگەى مەعسوم کۆرکمازیان کردبوو تامەزرۆی نهێنیی ئەو دروشمە بوون. ساڵی ١٩٩١ لەسەر پرسیاری پەیامنێریک، کە وتبوی "کورد بۆ دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەڵێتەوە. ئێوە دەزانن ئەو دروشمە لە کوێ و کەی و بۆ وتراوە؟ عەبدوڵا ئۆجالان لەوبارەیەوە وتی:

"بەڕاستی منیش نازانم لە کوێ و کەی ئەو دروشمە وتراوەتەوە. بەڵام بۆشاییەکى گەورەی رێبەرایەتی لە ناو گەل دا هەبوو. هەر کە بەپێی تامەزرۆی و غەریبی ئەوان کار کرا و ئەوەش بۆ ئەوانە بووە وەڵامێک، ئیدی بابەتی سەرۆک ئاپۆ هاتە پێشەوە. کەی و کێ دەستیپێکرد نازانم. بەڵام راستییەک هەیە، کە گەلی کورد بەو شێوەیە بە ئاسانی رێبەرایەتی ناناسن. گەلێکە، کە زۆر بە ناڕەحەتی لە رێبەرایەتی تێدەگەن، چونکە خیانەتی زۆریان لێکراوە. لە بەر ئەوەش ئێمە ساڵەهای ساڵە کار بۆ ئافراندنی پێوەر و بنەماکان دەکەین. هەر کە تێکۆشان ئەو هەموو ساڵە لە دژی دوژمنەکەیان تێکنەشکاوە و بەردەوامە، پاراستن و رێگریکردن لە تێکنەشکاندنی بەرپرسیارێتیی ئێمە دەزانن، ئیدی ئەمڕۆ دڵسۆزی وەک چەمکێک لە ناو ملیۆنەها کەس دا گەشەى کردووە و رەگی داکوتاوە".

ژ.ت