چیرۆکی دروشمی "ئێرە حەفتانینە"

بەرخودانی "جەنگی حەفتانین" لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بە وتنەوەی دروشمی "ئێرە حەفتانینە" لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە، لە ناو رای گشتیی کورد و جیهاندا دەنگی دایەوە، ئەو دروشمە چیرۆکی هەیە.

ئەو چیرۆکە بووە دروشمی جەنگی حەفتانین. گەریلای هەپەگە تۆڵهەڵدان لە عەرزەوە تاوەکو ئاسمان وەک ئەوەى لە دژی هەموو بت و خواندەکان بوەستێتەوە هەستا و وتی "ئێرە حەفتانینە".

دروشمی "ئێرە حەفتانینە" ئیدی بووە دەنگ و هاواری هەموو گۆڕەپانەکان. ئەو دروشمە بۆ یەکەمجار لەلایەن گەریلا تۆڵهەدان-ەوە، کە راستەوخۆ رووبەڕووی دوژمن بوونەوە وترا.  

بەو دروشمە بەرخودان و بەرەنگاریی حەفتانین دیاریکرا. نەخشە و پلانی شێوەی شەڕی گەریلایی، شێوەى بەرخودانەکە، رێ و رێبازی سەرکەوتن بوو، چونکە دەنگی گەریلا تۆڵهەڵدان رۆح و ورەی هێرشی ئافراندبوو و عەرزی و ئاسمانی هەژاندبوو.

لە فەرماندە چیاگەرەوە تاوەکو گەریلا تۆڵهەڵدان...

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ – ٢٠١٦ لە ناوچەى سووری ئامەد بە بەرخودانی ١٠٥ رۆژی خۆبەڕێوەبەری کۆمۆنی پاریسیش تێپەڕێنرا. شەڕڤانان بە فەرماندەیی فەرماندە چیاگەر کاتێک بیستیان داگیرکەر هێرش دەکات وتیان "کوا با بێت" و بەو شێوەیە هێڵی بەرەنگاری و بەرخودانی خۆیان دیاری کرد.

گەنجانی کوردستان بە بەرخودانەکەیان نیشانیان دا، کە هێڵەکەیان بە چ شێوەیەک سەردەکەوێت. بە دەنگی گەریلا تۆڵهەڵدان ئاشکرا بوو، کە لە چ ئاستێکدا بەرخودان و سەرکەوتن دەئافرێنرێت.

چونکە ئەو رێگایەى کە گەریلا تۆڵهەڵدانی لەسەر بوو هێرشی ناهەقانەی لە دژی هیچ کەسێک تیادا نەبوو، داگیرکردنی خاکی کەسی تیایدا نەبوو و زوڵم و چەوسانەوەشی تیادا نەبوو. ئەو رێگایە، رێگایەکە کە بە شێوەیەکى شکۆمەدانە بۆی دەژیت، بە بڕواوە شەڕی بۆ دەکەیت، رێگای جوانی بە شەڕ بوو. تۆڵهەڵدانیش زیاتر مانای دابوو بەو رێگایە.

گەریلا تۆڵهەڵدان دەیوت "من بە ناوی جەنگاوەرێکەوە، کە خۆی فیدای دۆزی شکۆمەندانەى ئازادی کردووە، رێگا نادەم کە تۆ بێیتە ناو خاکەکەم. ئەو خوێنەى لەسەر ئەم خاکە رژێنراوە، بریندارانی سەر ئەم خاکە، ئەو چیرۆکانەى لەسەر هەر بەرد و دارێک و بستە خاکێک تۆمارکراون، بێگومان رێگا بە ئێوە نادەن، بە دڵنیاییەوە ناهێڵن، کە ئێوە پێشێلی بکەن".

ئەو چیرۆکە گێڕانەوەی ئەو راستییەیە، دەنگی گەریلا تۆڵهەڵدان بووە دەنگی جەنگی حەفتانین. دەنگ و دروشمی "ئێرە حەفتانینە" لەلایەن گەریلا تۆڵهەڵدانەوە گەیشت بە هەموو داگیرکەرێک، کە هاتبوو بۆ حەفتانین.

گەریلا تۆڵهەڵدان لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ناوچەى شەهید کەنداڵ لە حەفتانین لەگەڵ ٣ هەڤاڵی تریدا هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و لە گۆڕەپانی جەنگ دا لە دژی داگیرکەران شەڕی کرد و شەهید بوو.

ژ.ت