چین داوایکرد دەوڵەتی تورک هێرشە داگیرکەریەکانی ڕابگرێت

چینیش هاتە پاڵ ئەو وڵاتانەی کە داوا دەکەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژئاوای سوریا بووەستێنێت.

وەزیری دەرەوەی چین داوای لە دەوڵەتی تورک کرد 'ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی' لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەستێنێت.

گینگ شونگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی تورک کۆتایی بە هێرشەکان بهێنێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێگەی ڕاست.

یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا، کۆمکاری عەرەبی، وڵاتانی ئەمریکای لاتینیش لە ماوەی پێشوو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. ژمارەیەک وڵاتانی ئەوروپا فرۆشتنی چەکیان بە تورکیا ڕاگرت. ئەمریکا کە گلۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکردووە، ڕایگەیاند، سزای توندی بە سەردا دەسەپێنێت.

ف.ق