چیچەک کۆبانێ ئازادنەکرا

دانیشتینی دادگاییکردنی دۆزگین تەمۆ (چیچەک کۆبانێ) بەرێوەچوو کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن سوپای تورک و چەتەکانیەوە بەدیل گیرابوو. دادگا بڕیاری دا تەمۆ ئازاد نەکرێت.

سوپای بەناو نەتەوەیی سوریا کە لە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک پێکدێت، لە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکردنی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریادا لە گوندی مشرەفای عەین عیسای باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا دۆزگین تەمۆ (چیچەک کۆبانێ) یان بەدیل گرت و دواتر لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بۆ ڕوحا گواسترایەوە. یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی چیچەک کۆبانێ لە ٥مین دادگای سزا قوڕسەکانی روحا بەڕێوەچوو. تەمۆ کە لە زیندانی پیتی (تی) زیندانیکراوە، بەشداری دانیشتنەکەی کرد.

تەمۆ لە ڕێگەی وەرگێڕەوە بە کورد وتەی خۆی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە ئەو لەدڵەوە بەشداری لە ڕێکخراوترین هێزی باکووری سوریا بووە، چەکی بەکار نەهێناوە و لەناو خەباتی هاوکاری مرۆڤیدا جێی گرتووە.

هیدایەت ئەنمەد پارێزەری تەمۆ پرسیاری ئەوەی کرد، ئایا کێ موەکیلەکەی دەستگیرکردووە و وتی،"لە دۆسیەکەدا وڵامی ئەم پرسیارە نییە. کام ئەندامانی ئۆسۆ موەکیلەکەیان دەستگیرکردووە، دیار نییە. لەبارەی برینداربوونی موەکیلەکەی هیچ زانیاریەک نییە. ئۆسۆ ناتوانێت کەس دەستگیر بکات. ئەم دەستگیرکردنە لەدەرەوەی یاسایە. موەکیلەکەمان خەڵکی ڕەقایە. پێویستە ئاشکرا بکرێت کێ موەکیلەکەی ئێمەی دەستگیر کردووە."

لیژنەی دادگا ئەو داوایەی ڕەتکرد و بڕایریدا چیچەک کۆبانێ ئازاد نەکرێت. دانیشتنی دادگا بۆ ٢٨ی تەموز دوواخرا.

ف.ق