چەتەکان دەوڵەتی تورکیا بازاری عەفرینیان گەمارۆداوە

لەبەردەوامی کردەوە دژە مرۆییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بازاڕی گەل (بازاری شەعب)-ی عەفرین، لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە گەمارۆدرا و ٣ هاوولاتییان ڕفاند.


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، هەڵیانکوتایە سەر بازاڕی گەل لە عەفرین، دەوری بازاڕەکەیان گەمارۆدا و پاشان دەستیان کرد بە تاڵانکردنی بازاڕەکە، هەروەها سێ هاوڵاتیاشیان ڕفاند.

جێگای ئاماژەیە، کە سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەم\ ١ی ێبەندانی ٢٠١٨ هێرشێکی داگیرکارانەیان بۆسەرعەفرین دەستپێکرد، لەو ڕۆژەوە بەردەوام هاووڵاتیانی مەدەنی ئەشکەنجە دەدەن وبە سەدان هاووڵاتیان ڕفاندووە، کوشتوو یان بێسەروشوێنیان کردوون.

ک-ش