چەتەکان لە ئیدلب بەربوونە یەکتر

دەوڵەتی تورکیا بۆئەوەی کە بابەتی ئیدلب بخاتە پەراوێزەوە ئامادەکاری بۆهێرش کردنە سەرمنبج دەکات. بەڵام لە ئیدلب ئەوچەتانەی کە دەوڵەتی تورکیا لە کۆبونەوەی ئاستانە وسوچی پشتیوانی لێدەکردن بەربوونەتە یەکتر.

گروپی چەتەکانى ئەحرارشام کە بەرەی نوسرە پێشەنگییان دەکات، دوێنێ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب هێرشیان کردەسەرگروپی چەتەکانی نوورەدین زەنکێ.

بەپێی ئەوزانیارییانەی کە لەهەرێمەکە دەست کەتووە بەرەی تەحریری شام چیای بەرەکەت و گوندی تاقادێ-یان کۆنتڕۆڵ کردووە.

لەهەرێمی دارەت ئەل ئیزا، لەنیوان ئەو گروپانەدا شەڕلە ئارادایە ولەئەنجامدا کوژراوی زۆر لەهەردوولا کەوتووەتەوە.

ناکۆکییەکان لەئیدلب زۆرتردەبێت

دەوڵەتی تورکیا پێشتریش لە کۆبونەوەی ئاستانە وسوچی بەڵێنی دابوو کە ئەوگروپانە کۆبکاتەوە. دەوڵەتی تورکیا بۆئەوەی کە دۆخی ئیدلب بشارێتەوە هەوڵ دەدات هێرش بکاتەسەرمنبج و بەجۆرێک چاوەکان لەسەرئیدلب دووربکاتەوە.

هاوکات فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای ڕووسیا و سووریا ٤ڕۆژە لەدەشتاییەکانی مورەک-ی نزیک ناوچەی جسری ئەل شوخورگروپەچەتەکان دەکەنە ئامانج.

چەند گروپ لە ئیدلب هەیە

گروپی سەرەکی لە ئیدلب بەرەی نوسرەیە کە کەوتووەتە لیستی تیرۆری نەتەوەیەکگرتەەکان و بۆ ئەوەی کە خۆی دەربازبکات ناوی خۆی گۆڕاوە بۆهەیئەتی تەحریری شام.

لەناو تەحریری شامدا گروپەکانی خەینێ ئەل نوسرە، جەیشی سوننە، جەیشی ئەقسا، کیوای حەق، جەیشی ئەحرار، حوراس ئەدین وئەنسارئەدین هەیە.

لەلەیەکی ترەوە گروپی نورئەدینزەنکێ هەیە کە لەگەل ئەحراری شامدا هاوپەیمانن. بەبەشداری چەند گروپێکی بچوک وگەورە لە شوباتی ٢٠١٨ بەرەی نەتەوەیی سووریایان دامەزران. ئەو گروپە زۆربەیان لەناو ڕیزی قەڵغانی فوراتدا جێی خۆیان گرتووە.

لایەنی سێیەمین گروپی فەیلەقی شام، جەیشی ئیدلب، جەیشی نوخبە، جەیشی ئەلنەسربوونیان هەیە، کەزۆربەیان لەناوڕیزەکانی قەڵگانی فوراتدان لەبەرەی منبج ولە شەڕی عەفرینیش بەشدار بوون. تورکیا لە چوارچێوەی کۆبونەوەی ئاستانە بەلێنی دابوو کە ئەم گروپانە کۆبکاتەوە و بەجۆرێک کۆنتڕۆڵیان بکات.

ک-ش