چەتەکان لە ئیدلب ٢ پردیان تەقاندەوە

رێکخراوى چاودێریى مافەکانى مرۆڤی سوریا رایگەیاند، چەتەکان لە ئیدلب ٢ پردیان تەقاندووەتەوە.

راشیگەیاندووە، چەتەکان بۆ ئەوەى خۆیان لە ئۆپراسیۆنى رێژم بپارێزن ئەو ٢ پردەیان تەقاندووەتەوە.

ئەو ٢ پردە لە هەرێمى حەماى نزیک لە ئیدلب تەقێنراونەتەوە.

ئەو ٢ پردە خاڵى بەستنەوەى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى رژێم و ناوچەکانى ژێر دەستى گروپە چەتەکان بووە.

ئەو ٢ پردە لەسەر رووبارى ئاسێ دروستکرابوون.

ر.م