چەتەکان هێرشیان کردە سەرناوەندی حەلەب وناوچەی زەهرا

دوێنێ شەو، چەتەکان لە ناوچەکانی حەریتان، ئەنەدان و بیەنون-ی سەربە حەلەب، هێرشیان کردووەتە سەرناوچەی زەهرا-ی سەربەو شارە. لە ئەنجامی ئەوهێرشانەشدا، ژنێک گیانی لەدەستدا و٧کەسی تریش برینداربوون.

دوێنێ شەو، چەتەکان لە ناوچەکانی حەریتان، ئەنەدان و بیەنون-ی سەربە حەلەب، هێرشیان کردووەتە سەرناوچەی زەهرا-ی سەربەو شارە. لە ئەنجامی ئەوهێرشانەشدا، ژنێک گیانی لەدەستدا و٧کەسی تریش برینداربوون.

ناوچەی زەهرا-ی ناوەندی حەلەب، لەلایەن چەتەکانەوە کە لە ناوچەکانی بیەنون، ئەنەدان و حەریتان جێگیربوون، تۆپباران کرا.

لە ناوچەی زەهرای حەلەب، هاوەنێک بەربینای مانگی سووری سوریا کەوتووە. هەروەها لە ئاکامی ئەوهێرشەدا، ژنێک گیانی لەدەستداوە و٧هاووڵاتی تر بریندار بوون.ڕاگەیەندرا کە ٣ لە بریندارەکان منداڵن.

ناوی چوار کەس لە بریندارەکان بەم شێوەیە:

فازیل ڕەشید حەمان تەمەن (٤٥)، ڕەشید فازیل حەمام ئەلعومەر(١٤)، محەمەد فازیل حەمام ئەلعومەر(٧)، هادی فازیل حەمام ئەلعومەر(٤)ساڵ تەمەن.

پاش ئەوهێرشەش، چەتەکان دەستیان بە تۆپبارانی گەڕەکی حەمدانیەی شاری حەلەب کردووە.

ک-ش