چەتەکانى ئەنقەرە لە گوندێکى عەفرین دا دەیان کەسیان رفاند

دەوڵەتى تورک و چەتەکانى لە گوندێکى ناوچەى بلبلێى عەفرین دەیان هاووڵاتییان رفاند.

بەپێى زانیارییە گەیشتووەکان، چەتەکانى ئەنقەرە لە گوندی عەلی کەرا لە ناوچەى بلبلێ نزیکەى ٢٠ – ٣٠ هاووڵاتیى ئەو گوندەیان رفاندووە. تاوەکو ئێستا ناوی ٦ کەس لە رفێنراوەکان ئاشکرابوون و ئەوانیش بریتین لە: مەسعود عەبدولڕەحمان حەسەن، خەلیل عەبدولڕەحمان حەسەن، محەمەد خەلیل حەسەن، محەمەد عەدنان محەمەد، محەمەد رەشید حەسەن و جەمیل سەید محەمەد.

گروپی چەتەى سوڵتان موراد و کەتیبەکانى سەر بە دەوڵةتى تورک رۆژی ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٩ لە گوندی مارسەوا لە ناوچەى شێراواى عەفرین هاووڵاتییەکیان بە ناوی ئازاد محەمەد شێخۆ رفاند. چەتەکان بۆ ئازادکردنى شێخۆ داواى ١٥٠ هەزار دۆلاریان کردووە.

دەوڵەتى تورک و چەتەکانى لە عەفرینى داگیرکراودا لە ماوەى ٢٠ رۆژدا زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتیى تری عەفرینیان رفاندووە.

ر.م