چەتەکانى تورک هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج

چەتەکانى "قەڵغانی فورات"ی سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر، ئێوارەى دوێنێ ٢ جار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانى ئەنجوومەنی سەربازیى منبج.

ناوەندی راگەیاندنى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج رایگەیاند، چەتەکانى "قەڵغانی فورات"ی تورکیای داگیرکەر بە چەکی قورس و مامناوەند هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکان و خاڵەکانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج لە گوندی مەحسەنلی لەسەر هێڵی ساجور.

بەپێى راگەیاندراوەکە، چەتەکان ئێوارەى دوێنێ ٢ جار هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج.

ر.م