چەتەکانى تورکیا ٢ هاووڵاتیى تریان لە عەفرین رفاند

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانی ٢ هاووڵاتیى تریان لە ناوچەى جندرێس لە عەفرین رفاند.

سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر لە ١٦ى ئادارەوە تاوەکو ئێستا سەدان هاووڵاتیى مەدەنیى عەفرینیان رفاندووە. چارەنووسی دەیان هاووڵاتیى رفێنراون دیار نییە. سەدان کەسیش لە بەرامبەر پێدانى فیدیە ئازاد کراون.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتووە، چەتەکانى فەیلەقی شام ئێوارەى دوێنێ لە ناوچەى جندرێس لە عەفرین ٢ هاووڵاتى تریان رفاندووە.

ئەو ٢ هاووڵاتییە ناوەکانیان بریتییە لە: حەسەن هۆرۆ و محەمەد عوسمان.

ر.م