چەتەکانى دەوڵەتى تورک ئاگریان بەردایە باخ و زەویى هاووڵاتییانی عەفرین

گروپێک لە چەتەکانى رژێمى تورک ئاگریان بەردایە رەز و باخ و زەوییەکانى ناوچەى ماباتای عەفرین.

سەرچاوە خۆجێیەکان لەوبارەیەوە رایانگەیاند، گروپە چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ئاگریان بەرداوەتە باخ و زەوییەکانى گوندی بیریمجی لە ناوچەی ماباتای عەفرین و زیانێکى زۆر بە دار زەیتونەکانى ئەو گوندە و دەورووبەری گەیشتووە.

هەروەها چەتەکانی دەوڵەتى تورک رێگایان نەدا هاووڵاتییانى ئەو گوندە ئاگرەکەى سەر باخ و زەوییەکانیان بکوژێننەوە.

ر.م