چەتەکانى دەوڵەتى تورک لە عەزاز ئەندامانى خێزانێکیان کۆمەڵکوژکرد

لە شاری عەزاز، کە لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراو، چەتەکانى دەوڵەتى تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گوندی بحوروتە و ئەندامانى ئەو بنەماڵەیەیان کۆمەڵکوژکرد.

 لە شاری عەزازی سوریا، کە لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، گروپێک چەتەى دەوڵەتى تورک کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا.

چەتەکانى دەوڵەتى تورک لە گوندی بحورتە لە عەزاز هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەبو عەزۆ. چەتەکان لەو هەڵکوتانەیاندا ئەبو عەزۆ و هاوسەرەکەى و کوڕەکەیان کوشت.

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان، کۆمەڵکوژکردنى ئەندامانى ئەو خێزانە لەلایەن چەتەکانى کەتیبەى محەمەد فاتیح-ەوە بووە.

پێشتریش چەتەکان دەستیان بەسەر بیرەکەى ئەبو عەزۆدا گرتبوو، بەڵام ئەبو عەزۆ لەسەر دەستبەسەرداگرتنى بیرەکەیدا بەرەنگاری چەتەکان بووەتەوە و بەو هۆیەوە چەندینجار لەلایەن چەتەکانى دەوڵەتى تورکەوە هەڕەشەى لێکرابوو.

ر.م