چەتەکانى دەوڵەتى تورک لە باب هێرشیان کردە سەر شەڕڤانان

چەتەکانى سەربە دەوڵەتى تورک لە گوندی کرێدی لە باب بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر سەنگەری شەڕڤانانى ئەنجوومەنى سەربازیى باب لە گوندی بوهیج.

ئاژانسى هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، چەتەکانى 'قەڵغانی فورات'ی سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە گوندی کرێدی بە چەکی قورس هێرشیان کرە سەر سەنگەری شەڕڤانانى ئەنجوومەنى سەربازیى باب لە گوندی بوهیج.

لەبارەى ئەنجام و زیانەکانى هێرشەکەوە زانیاری روون دەستنەکەوتووە.

ر.م