چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە عەفرین ١٤ هاووڵاتییان رفاند

چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە ناوچەى راجۆی عەفرین ١٤ هاووڵاتییان رفاند.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ / ٢٧ی رەشەمەوە عەفرینیان داگیرکردووە و زیاتر لە ٣ هەزار هاووڵاتیى عەفرینیان رفاندووە.

چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر دوێنێ لە گوندی ئادەمۆ لە ناوچەى راجۆی عەفرین ١٤ هاووڵاتییان رفاند.

بەپێى زانیارییەکان چەتەکان بۆ ئازادکردنى هەر یەک لەو هاووڵاتییانە داواى ١٥٠ هەزار لیرەى سورییان لە بنەماڵەکانیان کردووە.

ناوی ١٢ کەس لەو هاووڵاتییە رفێنراوانە ئاشکرا بوون و ناوەکانیان بریتین لە:

١ - عەدنان عەلی حاجی، ٢ - عەلی عەلی حاجی، ٣ - خەلیل مەحمود سەلیم، ٤ - موستەفا رەشید رەشید، ٥ - عەبدوڵا نەشەت، ٦ - بەکر موستەفا رەشید، ٧ - محەمەد محەمەد سەلیم، ٨ - یوسف حەسەن عەبدۆ، ٩ - حوسێن عوسمان عوسمان، ١٠ - عەبدی محەمەد رەشید، ١١ - محەمەد عەبدی رەشید، ١٢ ئەحمەد عەبدۆ عەبدۆ.

ر.م