چەتەکانی تورکیا لە عەفرین بۆمب دەخەنە ناوماڵی هاووڵاتیان

کردەوە دوورە مرۆییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەمبەر هاووڵاتیان عەفرین بەردەوامە. دوو بنە ماڵەی عەفرین کە لەهەمبەر کردەوەکانی داگیرکەران ناڕەزایەتییان نیشان دابوو چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەبۆمب هێرشیانکردە سەرئەو دوو ماڵە.

 

دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکان لە هەمبەر هاوولاتیان عەفرین ئەشکەنجە، کوشتن، دەستدریژی و ڕفاندن  ئەنجام دەدەن.

 بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن هاووڵاتییەکەوە  بەدەستمان گەییشتووە و نەیویستووە کە ناوی ئاآشکرا ببێت، گروپێک لە چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە عەفرین بۆمبیان خستە ناو ماڵی دوو هاووڵاتی، بە پێی وتەکانی ئەو سەرچاوەیە لە سەر ڕێگەی گەراجی عەفرین نزیک ناوەندی چاند دوو بنەماڵە لەگەل چەتەکاندا دەستیان کردووە بە  ناڕەزایەتی دەربڕین و چەتەکانیش بۆمبی دەستییان خستووەتە ناو ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە.

' چەتەکان شەڕ دەکەن'

بە پێی زانیارییەکان لە ناو شاری عەفریندا چەتەکانی سەربە ئەحرارشەرقییە و گروپەچەتەکانی دیکە لەگەل یەک بەشەڕهاتوون. ڕاگەیەنراوە کە لەو سەڕدا ٤ چەتە کوژراون.

ک-ش