چەتەکانی تورکیا لەعەفرین کچێکی تەمەن ١٧سالانیان ڕفاند

چەتەکانی دەولەتی تورکیای داگیرکەر کچێکی گەنجی تەمەن ١٧سالانەیان لە شاری عەفرین رفاند و٣٥٠هەزار لیرەی سووریان دزی.

چەتەکانی دەولەتی تورکیای داگیرکەر بەردەوامن لەڕفاندن و تالانکردنی ماڵی هاوولاتیانی عەفرین.چەتەکان بۆئازادکردنی ئەوکەسانەی کە ڕفێندراون داوای بڕێکی زۆرپارەوە وەک فەدیە دەکەن.

سەرچاوە هەرێمیەکان ئاشکرایان کردووە کە چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا کچێکی تەمەن ١٧ ساڵیان بەناوی لاڤا مستەفا لە گەڕەکی مەقسوودییە لە ناوەندی شاری عەفرین ڕفاندووە.

سەرچاوەکان کە بۆ ئاژانسی هاوار قسەیان کردووە ئاماژەیان بەوە کردووە ئەو کچە کە لە ٣ی ئەم مانگەوە ڕفێندراوە بە بەهای ڕێژەی ٣٥٠ هەزار لیرەی سوری زێڕی پێبووە، بنەماڵەی ئەوکچە  بۆئەوەی چارەنووسی کچەکەیان بزانن سەردانی ناوەندی چەتەکانیان کردووە، بەڵام هیچ زانیارییەکییان دەستنەکەوتووە.

شایانی باسە، لە دەستپێکی داگیرکاریەکەی سوپای تورکیا لە عەفرین تا ئێستا، ١٤٥ ژن ڕفێندراون کە چارەنووسیان نادیارە.

ک٠ش