چەتەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر گوندەکانی منبج

گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باکوری رۆژئاوای منبج.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج لەم بارەیەوە لێدوانیکی بلاو کردەوە و رایگەیاند، چەتەکانی قەلغانی فورات کە لە گوندی یاشلی کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای منبج جیگیر بوون، خاڵە سەربازییەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبجیان بە چەکی قورس تۆپباران کردووە.

ئەنجومەنی سەربازی منبج هەروەها رایگەیاند، چەتەکان، گوندەکانی دەندەنیا، ئۆم ئەدەسا، فارات، ئۆم جەلود، ئەسەلیا و سەیادا کە دەکەونە باکوری رۆژئاوای منبج و خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێن، کردووەتە ئامانجی هێرشەکانیان و تۆپبارانیان کردوون و لە ئەنجامی تۆپبارانەکاندا، زیانێکی زۆری مادی بەر ناوچە مەدەنییەکان کەوتووە و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنیش بەرەو شارەکە ئاوارە بوون.

ز.ش