چەتەکانی تەحریری شام دەست دەگرنەسەرماڵ ومڵکی مەسێحییەکانی ئیدلب

چالاکوانان لەسەرتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرایان کرد کە چەتەکانی تەحریری شام(بەرەی نوسرە) بۆئەومەسیحییەکان کە خاوەنی ماڵ وموڵکن نامەیان ناردووە وداوایان لێکردوون کە هەتا کۆتایی مانگی تەشرینی دوویەم دەبێت ماڵ ومڵی خۆیان ڕادەستی چەتەکان بکەن.

لەسەرتۆڕەکۆماڵەیەتییەکان نامەیەک بڵاوکراوەتەوە کە چەتەکانی تەحریری شام داوای لەمەسیحییەکانی ئیدلب کردووە کە هەتاکۆتایی مانگی تەشرینی دوویەم، ماڵ وموڵکەکانیان رادەست بکەن. چالاکوانان لە وتووێژ لەگەل کەناڵی سکای نیوزیدا باسیان لەوەکردووە کە خاوەن موڵکە مەسێحییەکان دەبێت هەتاکۆتایی مانگی تەشرینی دوویەم ماڵ وموڵکەکانیان ڕادەستی چەتەکان بکەن.

چالاکانی ناوخۆیی لەسووریا ئاشکرایان کردووە کە چەتەکان ئەوڕەواییە بەخۆیان دەدەن کە دەست بگرنەسەرماڵوحاڵی مەسێحییەکاندا. سەرچاوەکان ئەوەیان خستەڕوو کە چەتەکان بەنیازن کە ماڵ وموڵکی مەسێحییەکان ڕادەستی سەرچەتە بیانییەکانی خۆیان بکەن و لەوێ نیشتەجێیان بکەن.

چەتەکانی تەحریری شام کە تورکیا ناوەکەی گۆراوە و پێشتر وەک بەرەی نوسرە کاری دەکرد، بەهەزاران هاووڵاتی مەسێحییان ناچاربەکۆچکردن کردووە و ژمارەیەکی زۆریان کوشتووە.

ک-ش