چەتەکانی داعش لەدژی قەسەدە چەکەکانی ناتۆ بەکاردێنن

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار،لە شەڕی بەرەی شەفا- هەجین و سووسێ چەکی (M2 Browning) کە لەلایەن ناتۆ بەرهەم دەهێنرێت، کەوتووەتە دەستی شەڕڤانانی قەسەدە، کە چەتەکانی داعش دژی شەڕڤانان بەکاریان هێناوە.

شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش هێرشێکی سەختیان کردووەتە سەر سەنگەری شەڕڤانانی قەسەدە لە شەفا و سووسێ-ى سەر بە هەجین، شەڕڤانانیش وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژراون و بریندار بوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی چەتەکان تەقێندراونەتەوە.

هاوکات لەو شەڕە چەکی جۆری (M2 Browning) کەوتووەتە دەستی شەڕڤانانی قەسەدە، کە ئەو چەکە لەلایەنی ناتۆ-ەوە بەرهەمدەهێنرێت، چەتەکان ئەو چەکەیان لە هێڕشەکانان دژی شەڕڤانانی قەسەدە بەکاردێنن.